سه‌ردانمان بکه‌ن بۆ ئاشنابوون به کار و چالاکی و پڕۆژه و ده‌ستکه‌وته‌کانی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی و خۆشحاڵین به ئاماده‌بوونى هه‌موولایه‌ک
رۆژى پێنجشه‌ممه 24ی11ی2022، رۆژى کراوه‌ى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا چه‌ندین چالاکى پێشکه‌ش ده‌کرێن
له رۆژى کراوه‌ى ده‌سته‌ى کوردستانی‌دا، چه‌ندین پڕۆژه و کار و چالاکیى ده‌سته‌ى کوردستانى دەخرێنەڕوو له بواره‌کانى توێژینه‌وه‌ى ئه‌کادیمیی، پۆسته‌رى ئه‌کادیمیى فره‌پسپۆڕیی، گرانت و پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی، هۆشیاریى ته‌ندروستى و ژینگه‌یی، چالاکیى تاقیگه‌یی زانستیی، چالاکیى که‌له‌پووریى کهلتووریى و کهلتووریى دیجیتاڵیی، هۆڵۆگرام، پیشانگه‌ى به‌رد
چالاکییه‌کان له سه‌عات 10 ى پێش نیوه‌ڕۆ دهستپێدهکەن و تا سه‌عات 1ى نیوه‌ڕۆ بەردەوام دەبن
له رۆژى کراوه‌ی ده‌سته‌ى کوردستانی-دا، ده‌رگاى ده‌سته‌ى کوردستانى، کراوه‌ده‌بێت بۆ هه‌مووکه‌سێک که ده‌خوازێت سه‌ردانى ده‌سته بکات به هه‌موو چین و توێژێکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو زانیارییه‌ک له باره‌ى ده‌سته‌ى کوردستانی-یه‌وه وه‌ربگرێت و ئاشنابێت به پڕۆژه‌کانى ده‌سته
ده‌سته‌ى کوردستانى له رێگه‌ى پێشکه‌شکردنى چه‌ندین چالاکیى جۆراوجۆره‌وه، زیاتر خۆى به هاووڵاتیان و ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێنێت که له رۆژی کراوه‌ی ده‌سته‌دا، سه‌ردانى ده‌که‌ن
رۆژى کراوه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات زۆرباوه و تێیدا ساڵانه فه‌رمانگه و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌کان و کۆمپانیا گه‌وره‌کانى که‌رتى تایبه‌ت ئاهه‌نگ رێکده‌خه‌ن و هاووڵاتیان به‌گشتى روو له‌و دام و ده‌زگایانه ده‌که‌ن و له رێگه‌ى چه‌ندین چالاکییه‌وه ئاشنا ده‌کرێن به کاره‌کانیان
به هیواى ئه‌وه‌ى رۆژی کراوە ببێته نه‌ریتێک بۆ ئه‌وه‌ى پردێکى په‌یوه‌ندیى به‌هێز دروست ببێت له‌نێوان داموده‌زگاکانى حکومه‌ت و هاووڵاتییاندا ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى چالاکیى زانستى و که‌لتوورییه‌وه ده‌بێت
شایانی باسه، پێشتر رۆژى 19-2-2020 بۆ یه‌که‌مجار له‌سه‌ر ئاستى عیراق و هه‌رێمى کوردستان، رۆژى کراوه له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌ڕێوه‌چوو


