رۆژی دووشه‌ممه 28-11-2022، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، رێوڕه‌سمێکی رێزلێنان له لیژنه‌ى ئاماده‌کارى و به‌شداربووانى رۆژى کراوه‌ى ده‌سته‌ى کوردستانی، به‌ڕێوه‌چوو
له رێوڕه‌سمه‌که‌دا، پرۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، له وته‌یه‌کدا تیکشی خسته‌سه‌ر ده‌رئه‌نجام و به‌رهه‌مى کارى پێکه‌وه‌یى له په‌راوێزى ئاماده‌کارییه‌کانى رۆژى کراوه‌ى ده‌سته‌ى کوردستانی‌دا، له‌وباره‌یه‌وه به پێویستیزانی په‌ره‌ی زیاتر به کاری پێکه‌وه‌یی و کارکردن به تیم بدرێت، هه‌روه‌ک به خستنه‌ڕووی چه‌ند نموونه‌یه‌ک گرنگی کاری پێکه‌وه‌یی روونکرده‌وه
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌که‌یدا، تیشکی خسته‌سه‌ر چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی گرنگیی زانستیی ده‌سته‌ی کوردستانی، هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی رۆژی کراوه و ته‌واوی ستافی ده‌سته‌ی کوردستانی کرد که به هه‌وڵ و ماندوبوونی هه‌موولایه‌ک، کار و چالاکییه‌کانی رۆژی کراوه‌ی ده‌سته‌ی کوردستانی به‌سه‌رکه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو که تێیدا چه‌ندین چالاکیى زانستى و ته‌ندروستى و ژینگه‌یى و که‌له‌پووریى پێشکه‌ش کران
هه‌ر له رێوڕه‌سمه‌که‌دا، پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له ده‌سته‌ى کوردستانى، د.شنه شه‌ریف عه‌بدوڵڵا، مامۆستاى یاریده‌ده‌ر دابان عه‌بدوڵڵا سه‌لام، مامۆستاى یاریده‌ده‌ر تریفه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، له لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی رۆژی کراوه‌ی ده‌سته‌ی کوردستانی، به‌رهه‌می کاری پێکه‌وه‌ییان له ئاماده‌کارییه‌کان بۆ رۆژی کراوه‌ی ده‌سته‌ی کوردستانی خسته‌ڕوو
بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرت و زانیاریی له‌باره‌ی رۆژى کراوه‌ى ده‌سته‌ى کوردستانى کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه





