سهردانی خوێندکارانی قۆناغه جیاوازهکانی خوێندن بۆ دهستهی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینهوهی زانستی، بهردهوامه و لهوچوارچێوهیهدا خوێندکارانی قوتابخانەی رەوەندی بنەڕەتی لە سلێمانی، سهردانی دهستهی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینهوهی زانستی-یان کرد
رۆژی چوارشهممه 30-11-2022، خوێندکارانی قۆناغی حەوتەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی رەوەندی بنەڕەتی، بەسەرپەرشتی مامۆستا شیلان مەجنون عەبدوڵڵا مامۆستای وانەی زانست، سەردانی دهستهی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینهوهی زانستی-یان کرد و پیشانگەی بەرد و تاقیگەکانی جیۆلۆجی-یان لە دەستەی کوردستانی، بەسەرکردەوە و لەلایەن بەڕێزان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.فەرەیدون نەجم رەشید بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی كوردستانی، شیلان محەمەد و هێمن عوسمان لە تاقیگەکانی جیۆلۆجی، زانیاریی پێویست لەبارەی تاقیگەکان و پیشانگەی بەرد خرایەڕوو، وەڵامی پرسیاری خوێندکارانیش درایەوە
مامۆستایەک: سەردانەکە سوودێکی زۆرباشی بۆ خوێندکاران هەبوو
لەبارەی سەردانەکەوە، مامۆستا هێشوو غەریب مامۆستای وانەی زانست لە قوتابخانەی رەوەندی بنەڕەتی، بە سایتی دەستەی کوردستانی، راگەیاند: دەستخۆشی و سوپاس بۆ تەواوی ستاف و کارمەندانی دهستهی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینهوهی زانستی، بەتایبەت بەڕێزان د.فەرەیدون و مامۆستا هێمن و مامۆستا شیلان، کە بەشێوەیەکی زۆرباش پێشوازییان لێکردین و روونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی پیشانگەی بەرد و تاقیگەکانەوە، خستەڕوو، زانیاریی پێویستیان پێداین لەبارەی ئامێرەکان و شێوازی ئیشکردنیانەوە کە سوودی زۆرباشی بۆ خوێندکارەکان هەبوو
خوێندکارێک: سەردانێکی زانستی و بەسوود بوو
هەر لەوبارەیەوە، محەمەد بەهمەن خوێندکاری قۆناغی حەوتەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی رەوەندی بنەڕەتی، وتی: سەردانمان بۆ دهستهی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینهوهی زانستی، سەردانێکی زانستی و بەسوود بوو، هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ ستافی دەستەی کوردستانی، دەخوازم
شایانی باسە، هەفتانە خوێندکارانی قۆناغه جیاوازهکانی خوێندن سەردانی دهستهی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینهوهی زانستی، دەکەن، بۆ خوێندنەوەی هەواڵێک لەمبارەیەوە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە




