له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5-12-2022، له ده‌سته‌ى کوردستانى، سیمینارێک به ناونیشانى (به‌شداریى ژن له بازاڕى کاردا له نێوان عێراق و ژماره‌یه‌ک وڵاتى دیکه‌دا، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى شیکاریى به‌راوردکارییه)، بۆ به‌ڕێز مامۆستا ئومێد قه‌ره‌داخی مامۆستا له به‌شى دارایی و بانک و به‌شى گه‌شتوگوزار له کۆلێجى بازرگانى له زانکۆى سلێمانی، توێژه‌رى نایاب له پانێلى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رچوون له زه‌بروزه‌نگ، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، به‌ڕێز مامۆستا ئومێد قه‌ره‌داخی، گرنگیی به‌شداریى ژن له بازاڕى کاردا، هه‌روه‌ها رۆڵی به‌شداریى ژن له بازاڕى کار و گه‌شه‌پێدانی ئابووریدا، روونکرده‌وه
له به‌شێکى دیکه‌ى سیمیناره‌که‌دا، مامۆستا ئومێد قه‌ره‌داخی، به وردی و به‌خستنه‌ڕووی چه‌ند داتایه‌ک، تیشکی خسته‌سه‌ر رێژه‌ی به‌شداریى ژن له بازاڕى کاردا به‌پێی ئاستی خوێنده‌واری، به‌شداریى ژن له بازاڕى کاردا به‌پێی که‌رته ئابوورییه‌کان و جۆری که‌رته ئابوورییه‌کان، کارکردنی ژن به‌پێی بارودۆخی کارکردن، به‌راوردی به‌شداریى ژن له بازاڕى کاردا له نێوان عێراق و وڵاتى عه‌ره‌بییه‌کان و ژماره‌یه‌ک وڵاتی ئه‌وروپیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا رێژه‌ی به‌شداریى ژن له بازاڕى کاردا له هه‌رێمی کوردستان به‌رزتره له رێژه‌ی به‌شداریى ژن له بازاڕى کار له ئاستی عیراقدا
هه‌ر له سیمیناره‌که‌دا، فاکته‌ره‌کانی که‌می به‌شداریى ژن له بازاڕى کاردا روونکرایه‌وه و له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه به‌وه درا: نه‌بوونی یاسای کار یه‌کێکه له فاکته‌ر و کێشه‌کان
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
له کۆتایشدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى له ده‌سته‌ى کوردستانى، سوپاسنامه ئاراسته‌ى به‌ڕێز مامۆستا ئومێد قه‌ره‌داخی، کرا له به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که‌ى
به‌رهه‌مه‌کانى مامۆستا ئومێد قه‌ره‌داخی
کتێبـى کێشه‌کانى هزرى ئیسلامى 2014
کتێبـى چه‌ند گفتوگۆیه‌ک ده‌رباره‌ى دیموکراسى و عه‌لمانییه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى 2015
کتێبـى سه‌ره‌تایه‌ک ده‌رباره‌ى ئابووریى سیاسی 2017
توێژینه‌وه‌یه‌ک به ناونیشانى رۆڵى بانکى مه‌رکه‌زیى له سه‌قامگیریى دارایى له عێراقدا 2020
رۆڵى گه‌شتوگوزار له گه‌شه‌پێدانى ئابووریى هه‌رێمى کوردستاندا 2021
توێژینەوەیەک بەناونیشانی کێشەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای سلێمانیدا و رۆڵی کەرتی تایبەت لە چارەسەرکردنیدا