سه‌ردانى خوێندکارانى قۆناغه جیاوازه‌کانى خوێندن بۆ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌رده‌وامه و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ک له خوێندکارانی زانکۆى پۆلیته‌کنیکی سلێمانی، سه‌ردانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی-یان کرد
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 11-12-2022، خوێندکارانى قۆناغى دووه‌مى به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت و وزه له کۆلێژی ته‌کنیکی ئه‌ندازیاری له زانکۆى پۆلیته‌کنیکی سلێمانی، سه‌ردانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی-یان کرد و تاقیگه‌کانى نەوت-یان له ده‌سته‌ى کوردستانی، به‌سه‌رکرده‌وه و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له ده‌سته‌ى کوردستانی، به‌ختیار عه‌لی هه‌مزه یاریده‌ده‌ری جیۆلۆجی له ده‌سته‌ى کوردستانی، زانیاریى پێویست له‌باره‌ى تاقیگه‌کانه‌وه خرایه‌ڕوو، وه‌ڵامى پرسیارى خوێندکارانیش درایه‌وه
مامۆستایه‌ک: له‌لایه‌ن ستافی ده‌سته‌ى کوردستانییه‌وه زانیاریی و روونکردنه‌وه‌ی زۆرباش و پێویست له‌باره‌ی تاقیگه‌کانه‌وه خرانه‌ڕوو
له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که‌وه، مامۆستا ژینۆ که‌ریم مامۆستای به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت و وزه له کۆلێژی ته‌کنیکی ئه‌ندازیاری له زانکۆى پۆلیته‌کنیکی سلێمانی، به سایتى ده‌سته‌ى کوردستانی، راگه‌یاند: سوپاسی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، ده‌که‌ین، وتیشی: له‌م سه‌ردانه‌دا بۆ ده‌سته‌ی کوردستانی، له‌لایه‌ن ستافی ده‌سته‌ى کوردستانییه‌وه زانیاریی و روونکردنه‌وه‌ی زۆرباش و پێویست له‌باره‌ی تاقیگه‌کانه‌وه خرانه‌ڕوو
خوێندکارێک: سه‌ردانه‌که‌مان بۆ ده‌سته‌ى کوردستانى، سوودێکی زۆرباشی هه‌بوو
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، په‌یوه‌ند عزه‌ت خوێندکارى قۆناغى دووه‌مى به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت و وزه له کۆلێژی ته‌کنیکی ئه‌ندازیاری له زانکۆى پۆلیته‌کنیکی سلێمانی، وتی: زۆرسوپاس بۆ ستافی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، که به‌شێوه‌یه‌کی زۆرباش بابه‌ته‌کانیان بۆ روونکردینه‌وه
هه‌روه‌ها په‌شێو عه‌تا خوێندکارى قۆناغى دووه‌مى به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت و وزه له کۆلێژی ته‌کنیکی ئه‌ندازیاری له زانکۆى پۆلیته‌کنیکی سلێمانی، به سایتى ده‌سته‌ى کوردستانی، راگه‌یاند: سه‌ردانه‌که‌مان بۆ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سوودێکی زۆرباشی هه‌بوو، ستافی ده‌سته‌ی کوردستانی به‌شێوه‌یه‌کی زۆرباش زانیاریی پێویستیان له‌باره‌ی تاقیگه و بابه‌ته‌کانه‌وه خسته‌ڕوو
شایانى باسه، هه‌فتانه خوێندکارانى قۆناغه جیاوازه‌کانى خوێندن سه‌ردانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، ده‌که‌ن، بۆ خوێندنه‌وه‌ى هه‌واڵێک له‌مباره‌یه‌وه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه




