له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 11-12-2022، له ده‌سته‌ى کوردستانى، سیمینارێک به ناونیشانى (کاریگه‌ریى کۆنته‌ینه‌رى پلاستیکى له‌سه‌ر سه‌لامه‌تیى خۆراک)، بۆ به‌ڕێز مامۆستا عومه‌ر عه‌بدولقادر ماسته‌ر له شیکاریى خۆراک، مامۆستا له زانکۆى سلێمانی- کۆلێژى کشتوکاڵ- به‌شى زانستیى خۆراک و کۆنترۆڵى جۆریی، خۆیندکارى دکتۆرا له بوارى فوود پاکیجینگ، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، به‌ڕێز مامۆستا عومه‌ر عه‌بدولقادر، به‌وردی و به داتا و پشتبه‌ستن به توێژینه‌وه زانستییه‌کان، کاریگه‌ریى کۆنته‌ینه‌رى پلاستیکى له‌سه‌ر سه‌لامه‌تیى خۆراک، روونکرده‌وه
له به‌شێکى دیکه‌ى سیمیناره‌که‌دا، مامۆستا عومه‌ر عه‌بدولقادر، چه‌ندین رێگه و شێوازی خسته‌ڕوو له‌پێناوی هه‌ڵگرتن و پاراستنی خۆراک به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست و له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا: پێویسته له‌کاتی هه‌ڵگرتنی خۆراکدا تایبه‌تمه‌ندیی فیزیایی و کیمیایى خۆراک و خواردنه‌وه‌که له‌به‌رچاوبگیرێت، پێویسته ئاگادارى دۆخى هه‌ڵگرتن بین بۆ هه‌ر پاکه‌تێک و بووتڵێک له‌ڕووی پله‌ى گه‌رمی، راده‌ى شێ و تیشک، هه‌روه‌ها پێویسته پلاستیک بۆ خواردنه‌وه‌ى گه‌رم وه‌کو چا، سوپ، به‌کارنه‌هێندرێت، چونکه پێکهاته‌یه‌کى کیمیایى تێدایه و ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو خواردن و خواردنه‌وه‌که
هه‌ر له سیمیناره‌که‌دا، چەندین رێگه و شێواز و سه‌رچاوه‌ی دیکه، خرانه‌ڕوو له‌پێناوی سه‌لامه‌تیى خۆراکدا
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
له کۆتایشدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى له ده‌سته‌ى کوردستانى، سوپاسنامه ئاراسته‌ى به‌ڕێز مامۆستا عومه‌ر عه‌بدولقادر، کرا له به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که‌ى