له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره چالاکیی زانستی و وۆرکشۆپ و سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13-12-2022، له ده‌سته‌ى کوردستانى، وۆرک‌شۆپێک به ناونیشانى (ستراتیژییه‌تى گه‌ڕان به‌دواى زانیاریى بۆ توێژینه‌وه و چۆنێتى رێکخستنى سه‌رچاوه‌کان)، بۆ به‌ڕێز م.سه‌ڵاح عه‌بدوڵڵا ساڵح مامۆستا له زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانی، به‌ڕێوه‌چوو
له‌سه‌ره‌تای وۆرکشۆپه‌که‌دا، به‌ڕێز د.نه‌رمین ساڵح ئه‌حمه‌د مامۆستا و توێژه‌ر و سه‌رۆکی لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، له وته‌یه‌کی کورت‌دا تیشکی خسته‌سه‌ر ئامانجی وۆرکشۆپه‌که
پاشان به‌ڕێز م.سه‌ڵاح عه‌بدوڵڵا ساڵح، له وۆرکشۆپه‌که‌دا، به وردی تیشکی خسته‌سه‌ر ستراتیژییه‌تى گه‌ڕان به‌دواى زانیاریى بۆ توێژینه‌وه، هه‌روه‌ها چۆنێتى رێکخستنى سه‌رچاوه‌کانی روونکرده‌وه
له به‌شێکى دیکه‌ى وۆرکشۆپه‌که‌دا، م.سه‌ڵاح عه‌بدوڵڵا ساڵح، کۆمه‌ڵێک لینکی تایبه‌ت به گه‌ڕان به‌دوای گۆڤار و توێژینه‌وه بڵاوکراوه‌کان و چه‌ندین زانیاریی له‌سه‌ر سۆفتوێری مێندهلی، خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له گۆڤاره باوه‌ڕپێکراوه‌کان ناسێنران
هه‌ر له وۆرکشۆپه‌که‌دا، کە نزیکەی سێ سەعاتی خایاند، ناوه‌ڕۆکی وۆرکشۆپه‌که، به‌شێوه‌ی کرداری روونکرایه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رنامه‌یه‌کی گرنگ بۆ رێکخستنی سه‌رچاوه‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه له نووسینی سه‌رچاوه‌کان به‌ده‌ست، بۆ ئاماده‌بووان خرایه‌ڕوو
دواى پێشکه‌شکردنى بابه‌ته‌کانی وۆرکشۆپه‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بوواندا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى وۆرکشۆپه‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
له کۆتایشدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى له ده‌سته‌ى کوردستانى، سوپاسنامه ئاراسته‌ى به‌ڕێز م.سه‌ڵاح عه‌بدوڵڵا ساڵح، کرا
به‌شداربوویه‌کی وۆرکشۆپه‌که: وۆرکشۆپێکی زۆر به‌سوود و سه‌رکه‌وتوو بوو
له‌باره‌ى وۆرکشۆپه‌که‌وه، د.په‌ری حه‌مه‌شه‌ریف مامۆستا له کۆلێجی کشتوکاڵ له زانکۆى سلێمانی، یه‌کێک له به‌شداربووانی وۆرکشۆپه‌که، به سایتى ده‌سته‌ى کوردستانی، راگه‌یاند: وۆرکشۆپێکی سه‌رکه‌وتوو بوو، مامۆستا هه‌وڵی زۆری دا بۆ روونکردنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌ته‌کان، روونکردنه‌وه‌کانی زۆر به‌سوود بوون، زانیاریی به که‌ڵکی تێدا بوو، من وه‌ک توێژه‌رێک زۆر که‌ڵکم لێوه‌رگرت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌کانم
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، د.دانا عومه‌ر مامۆستا له زانکۆى سلێمانی، وتی: زۆرسوپاس بۆ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م وۆرکشۆپه، هیوادارم له چالاکییه‌کانی داهاتوودا کاتی زیاتر بۆ ئه‌مجۆره بابه‌تانه ته‌رخان بکرێت




