لە درێژەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی كە لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەدەچن، ئەمڕۆ سێشەممە 20-12-2022، لە دەستەی كوردستانی، سیمینارێك بە ناونیشانی (كات و شوێن لە چەند چیرۆكێكی (تیڕۆژ)ی حەمەكەریم عارف-دا)، بۆ بەڕێز مامۆستای یاریدەدەر تریفە محەمەد ئەحمەد مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو
لە سیمینارەكەدا، بەڕێز مامۆستای یاریدەدەر تریفە محەمەد ئەحمەد، تیشکی خستەسەر كات و شوێن لە چەند چیرۆكێكی (تیڕۆژ)ی حەمەكەریم عارف-دا و وتی: لەم توێژینەوەیەدا کە دەربارەی کۆمه‌ڵه چیرۆکى (تیڕۆژ)ى حه‌مه که‌ریم عارف-ن، هەوڵمانداوە بەپێی توانا، باسی رەگەزی کات و شوێن بکه‌ین و به‌پێى ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ى بۆ جۆر و چۆنێتى ده‌رکه‌وتنى کات و شوێن کراون به‌شێوه‌یه‌کى تیۆری، له‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند چیرۆکه، راڤه‌یان بکه‌ین
لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا، مامۆستای یاریدەدەر تریفە محەمەد ئەحمەد، ئاماژەی بەوە دا: له بونیادى ژانرى چیرۆکدا چه‌ندین ره‌گه‌ز به‌شدارن، هه‌ریه‌کێکیان به‌پێى قه‌باره‌ى ده‌قه‌که‌و پێویستیى چیرۆکه‌که به‌شێوه‌یه‌کى رێژه‌یى ئاماده‌ن، به‌ڵام هه‌ندێک له‌و رەگه‌زانه، که ده‌کرێ وه‌کو بنچینه و کۆڵه‌گه‌ى سه‌ره‌کى له بونیادى چیرۆکدا ته‌ماشابکرێن، کات و شوێنن. بۆیه ئه‌گه‌ر کاراکته‌رى چیرۆک یان رووداو یاخود وه‌سف و شێواز و زمان و بابه‌ت و…تاد، له هه‌موو چیرۆکێک‌دا به هاوسه‌نگى ده‌رنه‌که‌ون، یاخود هه‌ندێکیان ده‌رکه‌ون و هه‌ندێکى دى نا، ئه‌وا هه‌ردوو ره‌گه‌زى کات و شوێن له هه‌موو چیرۆکێک‌دا، جا رۆمان بێت، یان چیرۆکى درێژ ، کورتەچیرۆک، یاخود کورتیله چیرۆک، ئاماده و دیارن
دوای پێشكەشكردنی سیمینارەكە، لە نێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە
لە كۆتایشدا، لەلایەن لیژنەی دڵنیایی جۆری لە دەستەی كوردستانی، سوپاسنامە ئاراستەی بەڕێز مامۆستای یاریدەدەر تریفە محەمەد ئەحمەد، كرا لە بەرامبەر پێشكەشكردنی سیمینارەكەی

