له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22-12-2022، له ده‌سته‌ى کوردستانی، سێ سیمینار له‌باره‌ى ئاوى ژێرزه‌وییه‌وه، به‌ڕێوه‌چوو
له سه‌ره‌تاى سیمیناره‌کاندا، به‌ڕێز د.کاروان محه‌مه‌د ره‌ئوف قه‌ره‌داغى ئه‌ندازیارى هایدرۆلۆجى و مامۆستا و توێژه‌ر و ئه‌ندامی لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، له وته‌یه‌کى کورت‌دا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی کرد و تیشکیشى خسته‌سه‌ر ئامانجى سیمیناره‌کان
سیمیناری یه‌که‌م
پاشان سیمیناری یه‌که‌م، به‌ناونیشانی (نه‌خشه‌ى دیاریکردنى تواناى ئاوى ژێرزه‌وى له ئاوزێڵى قه‌ره‌داغ، هه‌رێمى کوردستان-عێراق)، له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.توانا عومه‌ر عه‌بدوڵڵا سه‌رۆکی بۆردی زانستی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ژێرزه‌وی سلێمانی، پێشکه‌شکرا و تێیدا به پشتبه‌ستن به توێژینه‌وه و چه‌ند داتایه‌ک، به‌وردی تیشکی خسته‌سه‌ر نه‌خشه‌ى دیاریکردنى تواناى ئاوى ژێرزه‌وى له ئاوزێڵى قه‌ره‌داغ بە بەکارهێنانی ته‌کنیکی جی تی ئێس و ته‌کنیکی ئاماری شیکاریی
سیمیناری دووه‌م
له سیمیناری دووه‌مدا، که به‌ناونیشانی (هه‌ڵسه‌نگاندنى پیسبوونى ئاوى ژێرزه‌وى به کانزا قورسه‌کان له ناوچه‌ى پیشه‌سازیى شارى سلێمانی)، له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.پێشه‌وا مه‌حمود حه‌سه‌ن سه‌رۆکی جیۆلۆجی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ژێرزه‌وی سلێمانی، پێشکه‌شکرا، تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پیسبوونى ئاوى ژێرزه‌وى به کانزا قورسه‌کان له ناوچه‌ى پیشه‌سازیى شارى سلێمانی، کرا و ئاماژه به‌وه درا: ناوچه‌ی پیشه‌سازی له سلێمانی زۆر چالاکی مرۆیی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ک کارگه و خزمه‌تگوزاریی چاککردنی ئۆتۆمبێل که کاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر ئاوی ژێرزه‌وی له ناوچه‌که‌دا، وتیشی: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه که ئایا کاریگه‌رییه‌کان له‌سه‌ر ئاوی ژێرزه‌وی تا چی ئاستێک بوونه‌ته هۆکاری پیسبوونی ئاوی ژێرزه‌وی له ناوچه‌که‌دا، راشیگەیاند: ده‌رئه‌نجامه‌کان ده‌ریانخستووه که به‌شێک له ناوچه‌که، پیسبوون به کانزا قورسه‌کان که هۆکاری بوونی کارگه و هه‌ڵکه‌ندنی بیری ئاوی ژێرزه‌وییه به رێژه‌یه‌کی زۆر
سیمیناری سێیه‌م
دواتر، سیمیناری سێیه‌م، به‌ناونیشانی (هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌ستیارى کۆگاى ئاوى ژێرزه‌وى به‌رامبه‌ر مه‌ترسیى پیسبوون له ئاوزێڵى پێنجوێن، هه‌رێمى کوردستان-عێراق)، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا رێبه‌ر عه‌زیز قادر جیۆلۆجی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ژێرزه‌وی سلێمانی، پێشکه‌شکرا و تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ستیارى کۆگاى ئاوى ژێرزه‌وى به‌رامبه‌ر مه‌ترسیى پیسبوون له ئاوزێڵى پێنجوێن، کرا. هه‌روه‌ها تیشکخرایه‌سه‌ر دیاریکردنی ناوچه هه‌ستیاره‌کان بۆ ئاوی ژێرزه‌وی و کاریگه‌ریی ناوچه کشتوکاڵییه‌کان بۆ پیسبوونی ئاوی ژێرزەوی، ئه‌و هۆکارانه‌ش روونکرانه‌وه که ده‌بنه هۆی پیسبوون، هه‌ڵسه‌نگاندنیش بۆ ناوه‌ندی گوێزه‌ره‌وه‌ی ماده پیسبووه‌کان کرا لە رووی جیۆلۆجی و هایدرۆجیۆلۆجییەوە
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌کان، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌کاندا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌کانه‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
له کۆتایشدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى له ده‌سته‌ى کوردستانی، سوپاسنامه ئاڕاسته‌ى به‌ڕێزان (د.توانا عومه‌ر عه‌بدوڵڵا)، (د.پێشه‌وا مه‌حمود حه‌سه‌ن)، (مامۆستا رێبه‌ر عه‌زیز قادر)، کرا له به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌کاندا
رای ئاماده‌بووانی سیمیناره‌کان
له‌باره‌ى سیمیناره‌کانه‌وه، د.به‌ناز عومه‌ر که‌ریم مامۆستا له کۆلێجى پزیشکی له زانکۆى سلێمانی، که یه‌کێک بوو له ئاماده‌بووانی سیمیناره‌کان، به سایتى ده‌سته‌ى کوردستانی، راگه‌یاند: سوپاس بۆ مامۆستایانی به‌ڕێز، سوپاس بۆ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، بۆ رێکخستن و پێشکه‌شکردنی ئه‌م سیمیناره سوودبه‌خشانه که په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی هه‌یه به دۆخی ژیان و پێداویستی ئێستای هه‌رێمی کوردستانه‌وه
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، مامۆستا بوشرا قادر زه‌نگه‌نه مامۆستا له کۆلێجى په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت- به‌شی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له زانکۆى سلێمانی و خوێندکاری دکتۆرا له به‌شی جوگرافیا، که یه‌کێک بوو له ئاماده‌بووانی سیمیناره‌کان، به سایتى ده‌سته‌ى کوردستانی، راگه‌یاند: سیمیناره‌کان به سوود و گرنگ بوون، ئەم توێژینەوانە بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری توێژەران بووە، ئومێد دەکەین دەرئەنجامی توێژینەوەکان کاری جددییان لەسەر بکرێت، کە ئەمەش پێویستی به هاوکاریی فره‌لایه‌ن هه‌یه لەپێناوی پاراستنی دەرامەتێکی زۆر گرنگ کە رۆڵی سەرەکیی دەبینێت بۆ بەردەوامبوونی چالاکییە ئابوورییەکانی دانیشتووانی ناوچەکە
هه‌روه‌ها، چالاک ئه‌حمه‌د که‌ریم فیزیایى پێشکه‌وتوو، شیکارى ماده‌کان له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، پێیڕاگه‌یاندین: ئه‌م سیمینارانه کارێکی زۆر گرنگ بوو له رووی جیۆلۆجی و ژینگه‌یی بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ که وشکه‌ساڵی کاریگه‌رییه‌کی زۆری کردۆته سه‌ر دابه‌زینی ئاستی ئاو له‌و ناوچه‌یه، وتیشی: له رووی ژینگه‌ییه‌وه گه‌لێک هۆکار هه‌ن که ده‌بنه هۆی پیسبوونی ئاوی ژێرزه‌وی له هه‌ندێک ناوچه‌دا، راشیگه‌یاند: له‌م سێ سیمیناره‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر داتا خرانه‌ڕوو، که هه‌ندێکیان رێژه‌که‌یان زیادیکردووه و بوونه‌ته هۆی پیسبوونی بڕی ئاوی ژێرزه‌وی
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه، یاسین ئه‌حمه‌د مه‌حمود دبلۆمی باڵا له هایدرۆجیۆلۆجی و فه‌رمانبه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ژێرزه‌وی سلێمانی، وتی: به‌گشتی سیمیناره‌کان پڕ زانیاریی بوون، هیوادارم کاری زیاتر بکرێت له‌سه‌ر ئه‌م جۆره سیمینارانه به‌تایبه‌تی بواری پیسبوونی ئاوی ژێرزه‌وی به ماده زیانبه‌خشه‌کان، سوپاس بۆ رێکخه‌ران و ئاماده‌کارانی ئه‌م سیمیناره









