له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2-1-2023، له ده‌سته‌ى کوردستانی، سیمینارێک به ناونیشانى (کاریگه‌ریى رووه‌کى بۆنخۆشه له ساڕێژکردنهوهى برینى شه‌کره)، بۆ به‌ڕێز د.موحسین ئه‌حمه‌د ساڵح مامۆستاى یاریده‌ده‌ر له زانکۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، به‌ڕێز د.موحسین ئه‌حمه‌د ساڵح، تیشکى خسته‌سه‌ر کاریگه‌ریى رووه‌کى بۆنخۆشه له ساڕێژکردنهوهى برینى شه‌کره و وتی: رووه‌کى بۆنخۆشه یه‌کێکه له رووه‌که پزیشکییه‌کانی کوردستان، له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌یان توێژینه‌وه‌ى زانستی له‌سه‌رکراوه، به‌ڵام بۆ یه‌که‌مجار له هه‌رێمی کوردستان و جیهان، توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م رووه‌که کرا بۆ هاندانی ساڕێژبوونى برینى شه‌کره، وتیشی: له ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وت پێکهاته پزیشکییه‌کانی ئه‌م رووه‌که، کاریگه‌ریی به‌رچاویان هه‌یه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌وکردن، هاندانی خانه‌کانی دروستکردنی ریشاڵ، نیشتنی کۆلاجین، دروستبوونی موولوله‌ی نوێی خوێن
له به‌شێکى دیکه‌ى سیمیناره‌که‌دا، د.موحسین ئه‌حمه‌د ساڵح، ئاماژه‌ی به‌وه دا: هه‌موو ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ی که رووه‌کی بۆنخۆشه هه‌یه‌تی، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م رووه‌که پزیشکییه کاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌یه بۆ هاندانی ساڕێژبوونی برینه‌کان
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
له کۆتاییشدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى له ده‌سته‌ى کوردستانی، سوپاسنامه ئاڕاسته‌ى به‌ڕێز د.موحسین ئه‌حمه‌د ساڵح مامۆستاى یاریده‌ده‌ر له زانکۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى، کرا له به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که‌ی
کورته‌یه‌ک له‌باره‌ى د.موحسین ئه‌حمه‌د ساڵح-ه‌وه
د.موحسین ئه‌حمه‌د ساڵح، به‌کالۆریۆس له پزیشکى و نه‌شته‌رگه‌ریى ڤێتێرنه‌رى- زانکۆى سلێمانى 2007
ماسته‌ر له نهخۆشیزانى-زانکۆى سلێمانى 2020
خاوه‌ن کتێبێکى چاپکراو به ناوى سه‌لامه‌تیى خۆراک
له ساڵانى رابردوودا ئاماده‌کار و پێشکه‌شکارى به‌رنامه‌ى (گۆڤارى ڤێتێرنه‌رى) بووه له رادیۆى دواڕۆژ، هه‌روه‌ها ئاماده‌کار و پێشکه‌شکارى هه‌ردوو به‌رنامه‌ى (زانست بۆ هه‌مووان) و (کوردڤێت) بووه له ته‌له‌فزیۆنى خاک
کارى ئێستا: پزیشکى ڤێتێرنه‌رى له هۆبه‌ى ڤێتێرنه‌رى تانجه‌رۆ
مامۆستاى یاریده‌ده‌ر له زانکۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى- کۆلێجى زانسته ته‌ندروستییه‌کان- به‌شى شیکاریى نه‌خۆشییه‌کان



