Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە روسیا رادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە، کە وڵاتی روسیای فیدرال ٦٠ زەمالەى خوێندنى (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات، بەمەبەستی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا بەم شێوەی خوارەوە

هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی ڕوسیا دەکات بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، تکایە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن

Образование в России для Иностранцев | Official website for the selection of foreign citizens to study in Russia (education-in-russia.com)

بەکالۆریۆس

پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت

پێویستە لە هیچ دامودەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرابێت

بۆ ئەو پێشکەشکارانەی داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستیان لە (٨٥%) کەمتر نەبێت، بۆ ئەو بەرێزانەشی کە داواکاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستیان لە (٨٠%) کەمتر نەبێت، هەروەها ئەو بەرێزانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانیستیان لە (٧٥%) کەمتر نەبێت

کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ خوێندنەوەى وردەکاری زیاتر سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن

تێبینی
لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکە دەبێت، وەزارەتەکەمان هیچ فایلێکى لەبەردەست نابێت تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تاکو دەرچونی ئەنجامەکان، بە هیچ شێوەیەک پێشکەشکار سەردانی وەزارەت نەکات

کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە
Scholarship (gov.krd)

ماستەر

پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت

پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە

پێویستە کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت

پێشکەشکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. واتە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت

کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان

کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن

تێبینی
لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن

کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە
Scholarship (gov.krd)

دکتۆرا

پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت

پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پێویستە بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە

دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت

داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت

کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان

کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وولاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن

تێبینى
لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکە دەبێتیە، ، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن

کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پڕبکاتەوە
Scholarship (gov.krd)

سەرنج
هەرکەسێک مەرج و ڕێنماییەکانى ئاماژە پێکراوى خوێندنەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link:

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

Kudamas88 Slot Bonus 25 Kudamas88 lohanslot lohanslot lohanslot lohanslot lohanslot lohanslot Kudamas88 Ladangtoto Alkiyan Kudamas88 Mega88 Bangjago88 Ladangtoto2 Asusslot Ferari88