وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، پلانى ستراتیژیى وه‌زاره‌ت بۆ ساڵى 2023 راده‌گه‌یه‌نێت، که ئه‌وله‌ویه‌تى کارکردن له‌مساڵدا فراوانکردنى مه‌وداى خوێندنى ته‌کنیکى و پیشه‌ییه له هه‌رێمى کوردستان و ئاماده‌کردنى رێنماییه‌کانى تاقیکردنه‌وه‌کان، سه‌نته‌رى راوێژکارى قوتابیان و خوێندکاران، هه‌روه‌ها داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌تى وه‌زاره‌ت و راسپاردنى زانکۆکان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى رووپێوى بازاڕى کار و گونجانى له‌گه‌ڵ توانست و پرۆگرامه‌کانى خوێندن
رۆژی سێشه‌مه 10-1-2023، به‌سه‌رپه‌رشتى د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و ئاماده‌بوونى بریکارى وه‌زاره‌ت و راوێژکار و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى، کۆبوونه‌وه‌ى راوێژکارو به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتیى وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێکردنى پلانى ستراتیژیى وه‌زاره‌ت بۆ ساڵى 2023 به‌ڕێوه‌چوو
له سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى رایگه‌یاند: ئه‌وله‌ویه‌تى کارکردنمان بۆ ئه‌مساڵ بریتى ده‌بێت له په‌ره‌پێدانى خوێندنى ته‌کنیکى و پیشه‌یى و به‌رده‌وامى ریفۆرمى خوێندنى باڵا و به‌ستنه‌وه‌ى زیاترى ناوه‌ڕۆکى پرۆگرامه‌کانى خوێندن به پێداویستییه‌کانى بازاڕى کار، هه‌روه‌ک ئاماژه‌ى به دوایین ئاماده‌کارییه‌کانى خوێندنى دبلۆمى باڵا و ماسته‌ر و دکتۆرا بۆ ئه‌مساڵ کرد و فه‌رمانگه‌ى تایبه‌تمه‌ندى راسپارد بۆ خستنه‌ڕووى دوایین ئاماده‌کارییه‌کان
له به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ئاماده‌کردنى رێنماییه‌کانى وه‌رگرتن، تاقیکردنه‌وه‌کان، سه‌نته‌رى راوێژکارى قوتابیان و خوێندکاران و گرانتى توێژینه‌وه‌ى زانستى و ئه‌نجامدانى کۆنفرانسه زانستییه‌کان به‌تایبه‌ت له‌بوارى
TVET
و پرۆگرامه‌کان و یاسا و زمانى کوردى و بابه‌ته‌کانى تر تاوتوێکرا
له‌باره‌ى گرنگى ئه‌نجامدان و پاڵپشتىکردنى توێژینه‌وه‌ى زانستى له هه‌رێمى کوردستان، وه‌زیرى خوێندنى باڵا دووپاتیکرده‌وه، ده‌بێت هه‌میشه ئه‌و راستییه‌مان له‌پێش چاو بێت که توێژینه‌وه‌ى زانستى سه‌رچاوه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى وڵاته‌که‌مانه، گه‌شه‌کردنى ئابوورى، سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت پشت به‌توێژینه‌وه‌ى زانستى ببه‌ستێت، بۆیه ئێستا له هه‌موو کات زیاتر سێکته‌ره جیاوازه‌کانى هه‌رێمه‌که‌مان و کێشه‌کانمان پێویستى به‌ڕێنوێنى توێژه‌ره‌کانمانه، زانکۆکان و توێژه‌ره‌کانمان ده‌بێت هاوکار بن له چاره‌سه‌رکردنى ئه‌وپرسانه‌ى که له‌سه‌ر ئاستى نیشتمانى پێویستیان به توێژینه‌وه‌ى زانستیى هه‌یه
له به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، هه‌ریه‌ک له بریکارى وه‌زاره‌ت و راوێژکارانى وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى، به خستنه‌ڕووى تێبینى و سه‌رنجى به‌سوود بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى کارنامه‌ى کارکردنى وه‌زاره‌ت بۆ ساڵى 2023 گفتوگۆکان به‌رده‌وام بوون
