له هه‌رێمى کوردستان کۆنفرانسێکى زانستی و نێوده‌وڵه‌تى له یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزان به ناونیشانى (په‌یامنا لـۆزانێ ڤـه‌رێـژا چه‌رخـه‌کی گورانـکاری، کارڤـه‌دان و پاشـه‌روژ 24-7-1923) به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک زانکۆ و ده‌سته‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستانه‌وه رێکده‌خرێت که پێکهاتوون له
سه‌نته‌رى بێشکچى بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تی- سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى جینۆساید له زانکۆى دهۆک
ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی
سه‌نته‌رى زاخۆ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى کوردی- زانکۆی زاخۆ
کۆنفرانسه‌که رۆژانى 4 و 5-10-2023 له زانکۆى دهۆک به هه‌ر سێ زمانى کوردی، عه‌ره‌بى و ئینگلیزى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سێ ته‌وه‌ر و چه‌ندین چالاکی له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کاریی بۆ کۆنفرانسه‌که، له‌لایه‌ن هه‌رسێ ناوه‌نده زانستییه‌که‌وه، سێ لیژنه پێکهێنراون که پێکهاتوون له: لیژنه‌ى زانستی، لیژنه‌ى ئاماده‌کاریی، لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ته‌وه‌ره‌کان
ماوه‌ی کۆتایی بۆ ناردنی کورته‌یه‌ک له‌باره‌ی توێژینه‌کانه‌وه
1-3-2023
راگه‌یاندنی کاتی په‌سه‌ندکردنی کورته‌یه‌ک له‌باره‌ی توێژینه‌وه‌که
10-3-2023
ماوه‌ی کۆتایی بۆ ناردنی توێژینه‌وه‌کان
10-6-2023
کاتی راگه‌یاندنی په‌سه‌ندکردنی توێژینه‌وه‌کان
10-8-2023
کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانس
رۆژانی 4 و5-10-2023
بۆ زانیاریی زیاتر و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان په‌یوه‌ندیی بکه‌ن به
د.ئازاد سالم محه‌مه‌د
07504432061
بۆ تۆمارکردنی توێژینه‌وه‌کان و زانیاریی زیاتر سه‌ردانی لینکی کۆنفرانس بکه و کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه





