دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و زانكۆی سلێمانی، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان بۆ ئەنجامدانی كاری زانستیی هاوبەش، ئیمزاكرد
رۆژی پێنجشەممە 12-1-2023، وەفدێكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر د.پۆڵا ئازاد خانەقا سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سەردانی زانكۆی سلێمانی كرد و لەلایەن پرۆفیسۆر د.كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانییەوە پێشوازییان لێكرا
لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی كوردستانی، یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ژمارەیەك لە توێژەرانی دەستەی کوردستانی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمی و دەرەكییەكانی هەردوولا، ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەسەر ئەنجامدانی كاری زانستیی هاوبەش
پاشان لە رێوڕەسمێكدا لەلایەن بەڕێزان سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، یاداشتێكی لێكتێگەیشتن بۆ ئەنجامدانی كاری زانستیی هاوبەش، لەنێوان دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و زانكۆی سلێمانی، ئیمزاكرا




