له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17-1-2023، له ده‌سته‌ى کوردستانی، سیمینارێک به ناونیشانى (ناسیۆنالیزم و دین)، بۆ به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.جه‌عفه‌ر عه‌لی ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.جه‌عفه‌ر عه‌لی، باسی له په‌یوه‌ندیی نێوان ناسیۆنالیزم و دین وه‌ک دوو چه‌مکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که ئایا ده‌توانرێ له نێوان دوو چه‌مکی دژ به‌یه‌کدا (ناسیۆنالیزم و دین)، خاڵی هاوبه‌ش دروستبکرێت؟، بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش تیشکی خسته‌سه‌ر چه‌ندین نموونه‌ی جیاواز له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان و ئه‌وروپا و ئاسیا و په‌یوه‌ندیی نێوان ناسیۆنالیزم و دین له مۆدێله‌کانی ریفۆرمی دینی له ئه‌وروپا و وڵاتانی ناوچه‌که
له به‌شێکى دیکه‌ى سیمیناره‌که‌دا، په‌یوه‌ندیی نێوان ناسیۆنالیزم و دین، له مێژووی کورددا روونکرایه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌ک خرانه‌ڕوو
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
کورته‌یه‌ک له‌باره‌ى پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.جه‌عفه‌ر عه‌لی
د.جه‌عفه‌ر عه‌لی
نازناوى زانستی: پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر
به‌کالۆریۆس-مێژوو
ماسته‌ر، دکتۆرا- مێژووى کوردى نوێ و هاوچه‌رخ
به‌رهه‌مه‌کانی
یه‌که‌م: کتێبـى چاپکراو
ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمى کوردی- ماسته‌رنامه
سۆفیزم و کاریگه‌ریى له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازیى گه‌لى کورد- دکتۆرا
کاریزما وه‌ک بزوێنه‌رى مێژوو
دووه‌م: کتێبـى ئاماده بۆ چاپ
پرسى سیاسه‌ت، ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه له کوردستاندا
له نێوان مێژوو و فه‌لسه‌فه‌دا
سێیه‌م: توێژینه‌وه‌ى زانستی
له گۆڤاره‌کانى زانکۆى کۆیه، زانکۆى راپه‌ڕین، زانکۆى گه‌رمیان توێژینه‌وه‌ى زانستى بڵاوکردۆته‌وه
چواره‌م: وتار و چاوپێکه‌وتن
له چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤاردا ده‌یان وتارى مێژوویی، سیاسى و فیکریى بڵاوکردۆته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین دیدار و چاوپێکه‌وتنى له‌باره‌ى پرسى سیاسى و فیکرى له چه‌ندین که‌ناڵى ئاسمانى و رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕدا، له‌گه‌ڵدا کراوه

