سەردانی خوێندكارانی قۆناغە جیاوازەكانی خوێندن بۆ دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەردەوامە و لەوچوارچێوەیەدا ئەمڕۆ چوارشەممە 18-1-2023، خوێندكارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی نەوت لە پەیمانگەی رووناكی ناحكومی لە سلێمانی، سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یان كرد

خوێندكارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی نەوت لە پەیمانگەی رووناكی ناحكومی لە سلێمانی، لەمیانی گەشتە زانستییەكەیاندا بۆ دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، لەلایەن بەڕێزان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.فەرەیدون نەجم رەشید بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی كوردستانی، خەلیل پیرۆت ئیبراهیم رێكخەری گەشتی زانستی لە دەستەی كوردستانی، پێشوازییان لێكرا، پاشان تاقیگەكانی نەوت و پیشانگەی بەرد-یان لە دەستەی كوردستانی، بەسەركردەوە و لەلایەن بەڕێزان مامۆستا هێمن محەمەد حەمەساڵح، شیلان محەمەد حەسەن، هێمن عوسمان محەمەد، بەختیار عەلی هەمزە، زانیاریی پێویست لەبارەی تاقیگەكان و پیشانگەی بەرد لە دەستەی كوردستانی خرایەڕوو، وەڵامی پرسیاری خوێندكارانیش درایەوە

هەروەها، پەیمانگەی رووناكی ناحكومی لە سلێمانی، لەبەرامبەر پێشوازیكردن لە خوێندكاران و خستنەڕووی زانیاریی و روونكردنەوەی چەندین بابەتی زانستی بۆ خوێندكارانی بەشی نەوت لە پەیمانگەكەیان، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، كرد

مامۆستایەك: خوێندكاران زۆر سوودیان بینی لە گەشتە زانستییەكان بۆ دەستەی كوردستانی

لەبارەی سەردانەكەوە، مامۆستا دانا سەڵاح محەمەد مامۆستای بەشی نەوت و بەڕێوەبەری تاقیگەكان لە پەیمانگەی رووناكی ناحكومی لە سلێمانی، بە سایتی دەستەی كوردستانی، راگەیاند: زۆر خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم كە بۆ جاری دووەم خوێندكارانی بەشی نەوت لە پەیمانگەی رووناكی ناحكومی لە سلێمانی، بە گەشتێكی زانستی و پڕ سوود سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یان كرد، وتیشی: خوێندكاران زۆر سوودیان بینی لە گەشتە زانستییەكان بۆ دەستەی كوردستانی و ئاشناكران بە كۆمەڵێك زانیاریی بەسوود

خوێندكارێك: لە دەستەی كوردستانی كۆمەڵێك زانیاریی زۆر بەسوودمان بۆ روونكرایەوە

هەر لەوبارەیەوە، ئارینا محەمەد كەمال خوێندكاری قۆناغی سێیەمی بەشی نەوت لە پەیمانگەی رووناكی ناحكومی لە سلێمانی، ئاماژەی بەوە دا: گەشتێكی زانستی زۆر بەسوود و پڕ لە زانیاریی بوو، كۆمەڵێك زانیاریی زۆر بەسوودمان بۆ روونكرایەوە

شایانی باسە، رۆژی یەكشەممە 15-1-2023، خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی بەشی نەوت لە پەیمانگەی رووناكی ناحكومی لە سلێمانی، سەردانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یان كرد

بۆ خوێندنەوەی هەواڵێك لەوبارەیەوە كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە

خوێندکارانی قۆناغی یه‌که‌می به‌شی نه‌وت له‌ په‌یمانگه‌ی رووناکی سه‌ردانی ده‌سته‌ی کوردستانییان کرد – Kurdistan Institution for Strategic Sudies and Scientific Research (KISSR)