Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

لە دەستەی كوردستانی سیمینارێك بە ناونیشانی توێژینەوە و پەرەپێدان لە كەلەپووری دیجیتاڵی، بەڕێوەچوو

لە درێژەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی كە لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەدەچن، ئەمڕۆ دووشەممە 23-1-2023، لە دەستەی كوردستانی، سیمینارێك بە ناونیشانی (توێژینەوە و پەرەپێدان لە كەلەپووری دیجیتاڵی)، بۆ بەڕێز د.ڕۆژین كەمال محەمەدئەمین مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو

لە سیمینارەكەدا، بەڕێز د.ڕۆژین كەمال محەمەدئەمین، بە وردی و بە داتا و خستنەڕووی چەندین نموونە، تیشكی خستەسەر هۆكارەكانی گەشەسەندنی بواری كەلەپووری دیجیتاڵی و كاریگەرییە فرەلایەنەكانی ئەم بوارە نێوپسپۆڕییە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین نموونەی لە ئاستی جیهان و هەرێمی كوردستاندا خستەڕوو، لە پڕۆژە توێژینەوە فەندكراوەكانی خۆی و تیمەكەی لە تۆڕی نەهرەین، لە نێوانیاندا هەردوو پڕۆژەی (سەرا بدوێنە) و (سەرای مەجازی) بۆ گێڕانەوەی كاریگەرانەی مێژووی بینای سەرای سلێمانی لەسەر زاری شایەتحاڵەكان لە كەسایەتییە مێژووییەكان، هەروەها پڕۆژەی (وەك من هەست بكە) كە پڕۆژەیەكی كەلەپووری دیجیتاڵییە بۆ خستنەڕووی ئازار و ئەو قسە رەقانەی كە هەندێكجار رووبەڕووی كۆمەڵگەی ئێزدی، دەبێتەوە

لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا، لایەنە ئەرێنییەكانی توێژینەوە و پەرەپێدان لە كەلەپووری دیجیتاڵیدا روونكرایەوە، هەروەها تیشكخرایەسەر ئاستەنگەكانی بەردەم توێژینەوە و پەرەپێدانی پڕۆژەی كەلەپووری دیجیتاڵی

لە بەشی كۆتایی سیمینارەكەدا، ئامادەبووان بە شێوەی پراكتیكی ژمارەیەك پڕۆژە و توێژینەوەی نێو پسپۆڕی پێشكەشكار و تیمە توێژینەوەكەیان، تاقیكردەوە

دوای پێشكەشكردنی سیمینارەكە، لەنێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە

كورتەیەك لەبارەی د.ڕۆژین كەمال محەمەدئەمین

د.ڕۆژین كەمال محەمەدئەمین، هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە ئەندازیاری تەلارسازی (زانكۆی سلێمانی)، بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا لە دیزاینی ژینگە و كۆمپیوتەیشنەڵ میدیا دیزاین لە زانكۆی كالگەری لە كەنەدا

جگە لە كاركردنی وەكو توێژەر و مامۆستا لە دەستەی كوردستانی، د.ڕۆژین هاوبەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەینە كە بنكەكەی لە زانكۆی یو سی ئێڵی بەریتانییە و توێژەری فەخریشە لە هەمان زانكۆ

هەروەها جێگری سەرۆكی رێكخراوی نێودەوڵەتیی رەشیدیشە بۆ پاراستنی كەلەپووری كەلتووری لە عیراق، كە رێكخراوێكی راوێژكارییە بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان و بنكەكەی لە ئەڵمانیایە

لە هەمان كاتدا، د.ڕۆژین هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتیی پڕۆژەی توێژینەوە و فەندەكانی دەزگای توێژینەوە و داهێنانی حكومەتی بەریتانییە و خاوەنی چالاكی پیشەیی و ئەكادیمییە لە 22 وڵات لە باكووری ئەمریكا، ئەوروپا، ئاسیا، ئوسترالیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هەڵگری ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵاتی ئەكادیمی و سكۆلارشیپ و فیلۆشیپ و سوپاس و پێزانینی نێودەوڵەتی و ناوخۆییە و داڕێژەری بیرۆكە و نووسەری پرۆپۆزەڵ و بەڕێوەبەر و هاوبەڕێوەبەری ژمارەیەك پڕۆژەی ئەكادیمییە كە گرانتی نێودەوڵەتی لە بەریتانیا و ئەمریكا و یەكێتیی ئەوروپاوە وەرگرتووە

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link:

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.