سبەینێ یەكشەممە 29-1-2023، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سیمینارێك رێكدەخرێت

ناونیشانی سیمینار: نهێنی ژیان و گرنگیی ئابووریی بەخێوكردنی هەنگ
ناوی پێشكەشكار: پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئەحمەد حەمەئەمین رەشید
شوێن: دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سلێمانی- شەقامی شۆڕش، قڕگە
رۆژ: یەكشەممە 29-1-2023
سەعات: 10:30 دەقیقەی پێشنیوەڕۆ
هاتن بۆ هەمووانە

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئەحمەد حەمەئەمین رەشید لە چەند دێڕێكدا

هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە زانستی بەروبوومە كێڵگەییەكان- زانكۆی سلێمانی
هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە بواری فسیۆلۆجی رووەك- زانكۆی مڵبۆرن- ئوسترالیا
هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا لە بواری چاندنی شانەی رووەك- زانكۆی سلێمانی
نووسەر و شارەزایە لە بواری بەخێوکردنی هەنگدا کە ماوەی 46 ساڵە ئەزموونی کارکردنی لەمبوارەدا هەیە

جگە لە خزمەتی دڵسۆزانەی وەك مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی، سەرپەرشتیاری چەندین خوێندكاری ماستەر و دكتۆرا بووە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی گوتنگن و زانكۆی مندل
لە هەمانكاتدا، بەشداری چەندین كار و چالاكیی ئەكادیمی كردووە وەكو پێشكەشكردنی سیمینار لە بواری گرنگیی هەنگ و سوودەكانی هەنگوین
لە بواری بە خێوكردنی هەنگدا، بەشداری لە چەندین كۆنگرە و خولی راهێناندا كردووە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات لە ئوسترالیا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا
لە هەمان بواردا، نووسەری پەرتووكی (هەنگ، مێرووە زێڕینەكە)یە، هەروەها بەشداری چەند پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنی كردووە لە بواری هەنگدا