Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە کۆریای باشوور رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی کۆریای باش،ور بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت، ئەویش لە چوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و ئاژانسی کۆریا بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی

هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشوور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکان، دەتوانن داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:

연수홈페이지 (koica.go.kr)

ماستەر

پێشکەشکار پێویستە مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یەکێک لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە دوای بەدەستهێنانی دواین بڕوانامەی
پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی (٦٥%) کەمتر نەبێت
ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن
داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریای باشوور پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن
پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە رێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریای باشوور) دەبێت

دکتۆرا

پێشکەشکار پێویستە مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یەکێک دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە دوای بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە، بەڵام بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت
پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی (٧٠%) کەمتر نەبێت
ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن
داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریای باشور پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن
پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە رێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریای باشوور) دەبێت

تێبینی

تکایە تا رۆژی (٥-٢-٢٠٢٣) سەعات (١٢)ی نیوەڕۆ تەواوی کۆپی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان-بەڕێوەبەرایەتیی نێردراوان بکەن. بە پێچەوانەوە هیچ فایلێک وەرناگیرێت

یەکەم: بۆ وەزارەت

پێویستە پێشکەشکار لاری نەبوونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامەی بەڕوونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەڵ پوختەی راژە کە هاوپێچی نووسراوی لاری نەبوونەکە بێت
وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس بۆ خوێندنی ماستەر و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر بۆ خوێندنی دکتۆرا
توانستی زمانی ئینگلیزی
پاسپۆرت

دووەم: بۆ لایەنی زەمالەکە

تەواوی ئەم دۆکیومێنتانەی لە (Application Guideline) کەدا هاتووە پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی نێردراوان لە دیوانی وەزارەت بکرێت، بەڵام بە هەردوو شێوەی هارد کۆپی لەگەل سۆفت کۆپی (CD)

تێبینی گشتی

وەزارەتەکەمان بۆ هەر پرۆگرامێک تەنها چوار کاندید رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەکات و دوا بڕیاری وەرگرتن لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار لە وڵاتی کۆریای باشوور دەبێت
• بۆ زیاتر زانیاری تکایە کلیکی لینکی زەمالەکە
Application Guideline
بکەو بە وردی بیخوێنەوە
هەرکەسێک ئەو مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت
تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاریی زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن

KOICA Scholarship Program.pdf – Google Drive

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link:

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.