له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 29-1-2023، له ده‌سته‌ى کوردستانی، سیمینارێک به ناونیشانى (نهێنى ژیان و گرنگیى ئابووریى به‌خێوکردنى هه‌نگ)، بۆ به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ئه‌مین ره‌شید مامۆستای خانەنشین له زانکۆى سلێمانی، به‌ڕێوه‌چوو
له‌سه‌ره‌تاى سیمیناره‌که‌دا، به‌ڕێز د.نه‌رمین ساڵح ئه‌حمه‌د مامۆستا و توێژه‌ر و سه‌رۆکى لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، وته‌یه‌کى کورتی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی سیمیناره‌که‌وه، پێشکه‌شکرد
پاشان به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ئه‌مین ره‌شید، له سیمیناره‌که‌یدا نهێنى ژیان و گرنگیى ئابووریى به‌خێوکردنى هه‌نگی روونکرده‌وه و تیشکیشى خسته‌سه‌ر شێوازه‌کانی به‌خێوکردنی هه‌نگ و جۆره‌کانی هه‌نگوین و شێوازه‌کانی جیاکردنه‌وه‌ی جۆره‌کانی هه‌نگوین و دیاریکردنی هه‌نگوینی ته‌ندروست
له به‌شێکى دیکه‌ى سیمیناره‌که‌دا، پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ئه‌مین ره‌شید که نووسه‌ر و شاره‌زایه له بوارى به‌خێوکردنى هه‌نگدا و ماوه‌ى 46 ساڵه ئه‌زموونى کارکردنى له‌وبواره‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها نووسه‌رى په‌رتووکى (هه‌نگ، مێرووه زێڕینه‌که)یه، گرنگیى هه‌نگ و سووده‌کانى هه‌نگوینی روونکرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هه‌نگه‌وانی پیشه‌یه‌که هه‌موو که‌س به‌ئاسانی ده‌توانێت فێری پیشه‌که ببێت و له نه‌وه‌یه‌که‌وه ده‌گویزرێته‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی دیکه، وتیشی: هه‌نگ به ته‌نیا هه‌نگوین به‌رهه‌م ناهێنێت، به‌ڵکو به‌رهه‌می دیکه‌شی هه‌یه وه‌کو خواردنی شاهه‌نگ و مێو و ژار و …هتد
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
له کۆتاییشدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى له ده‌سته‌ى کوردستانی، سوپاسنامه ئاڕاسته‌ى به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ئه‌مین ره‌شید، کرا له به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که‌ی
بۆ زانیاریی زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه


