بەڕێز مامۆستا تاڤان محەمەد حەمەساڵح مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێز مامۆستا هێمن محەمەد حەمەساڵح مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و دوو توێژەری دیكە، توێژینەوەیەكیان لەبارەی (كاریگەریی پارچە نیشتەنییەكانی پێكهاتەی جەركەس لەگەڵ قووڵاییەكانی دەریا و چەسپاندنی چالاكی جووڵە زەمینەییەكانی خولی وان و پایرینیەن لە چیای هەیبەت سوڵتان- هەرێمی كوردستانی عیراق)، لە گۆڤارێكی زانستیدا بڵاوكردەوە
لە توێژینەوەكەدا، بە لێكۆڵینەوەی كێڵگەیی و پیترۆگرافی بەردی چینەكان و سلاید و پێكهاتەكانیان، شیكردنەوەی جۆراوجۆری پارچە چینە بەردەكان و دروستكردنی مۆدێلێك بۆ جوگرافیای كۆنی ئەوكاتەی ناوچەكە، روونكردنەوەیەكی زانستی بۆ ئەو ناوچەیە كراوە

توێژینەوەكە لە گۆڤاری
QALAAI ZANISTSCIENTIFIC JOURNAL
بڵاوكراوەتەوە

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی توێژینەوەكەوە، كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە

View of Facies Implication of GERCUS Formation with The Bathymetry and Tectonic Activity of Van-Pyrenean Phases in Haibat-Sultan Mountain, Iraqi Kurdistan Region (lfu.edu.krd)