له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13-2-2023، له ده‌سته‌ى کوردستانی، سیمینارێک به ناونیشانى (رۆڵى بیرکردنه‌وه‌ى ره‌خنه‌یى له په‌ره‌سه‌ندنى زانست‌دا)، بۆ به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.نه‌وزاد جه‌مال مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.نه‌وزاد جه‌مال، رۆڵى بیرکردنه‌وه‌ى ره‌خنه‌یى له په‌ره‌سه‌ندنى زانست‌دا، روونکرده‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند پرسیارێکی خسته‌ڕوو، له‌وانه: بۆچى له زانکۆ به‌ناوبانگ و سه‌نته‌ره‌کانى توێژینه‌وه له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا، زانست به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندندایه و دۆزینه‌وه‌ى گه‌وره‌ی زانستیی ئه‌نجام ده‌درێت؟ ئایا توێژینه‌وه‌ى زانستى ده‌بێت ته‌نها له چوارچێوه‌ى تاقیگه و نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ى په‌یپه‌رێکدا بێت له گۆڤارێکی ئاستبه‌رزی زانستیدا؟ یان توێژه‌ر ده‌بێت هه‌ڵگرى کۆمه‌ڵێک پرسیار و جیهانبینییه‌ک بێت که‌ئه‌نجامى بیرکردنه‌وه‌یه‌کى ره‌خنه‌ییانه‌ش بێت و هانده‌ر و پاڵنه‌ربێت بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر؟ هه‌ر له سیمیناره‌که‌دا، له روانگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌وه، گرنگیی پێویستى بیرکردنه‌وه‌ى ره‌خنه‌گرانه له توێژینه‌وه زانستییه‌کاندا، روونکرانه‌وه و جه‌ختیش له په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ له‌نێوان بیرکردنه‌وه‌ى ره‌خنه‌یى و پڕۆسه‌ى توێژینه‌وه‌دا، کرایه‌وه
له به‌شێکی دیکه‌ی سیمیناره‌که‌دا، پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.نه‌وزاد جه‌مال، تیشکی خسته‌سه‌ر ئامانجی بیرکردنه‌وه‌ى ره‌خنه‌ییانه له زانسته جیاجیاکاندا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به چه‌ند خاڵێک گرنگترین ئامانجه‌کانی روونکرده‌وه
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
بۆ زانیاریى زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانەى خواره‌وه بکه
Nawzad Jamal | Kurdistan Institution Of Strategic Studies And Scientific Research – Academia.edu

