وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانبەران و مامۆستایانى وەزارەت ئاگاداردەکاتەوە کە وڵاتی هۆڵەندا کورسی خوێندنی ماستەر و ژمارەیەک کۆرسی راهێنان، بەناونیشانی
(Orange Knowledge Programme)
راگەیاندووە
بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی هۆڵەندا هەبێت و بیەوێت بەشداری لە کۆرسەکانی راهێنان بکات، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، دەتوانێت داواکاری لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات

Orange Knowledge Programme | Study in NL

ماستەر

پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یاخود فەرمانبەر بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامەى
پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی (٦٥%) کەمتر نەبێت
ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن
داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هۆڵەندا پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن
پێشکەشکردن راستەوخۆ تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (وڵاتی هۆڵەندا) دەبێت

کۆرسی راهێنان

بۆ کۆرسەکانی راهێنان، وەزارەتەکەمان هیچ مەرجێکی نییە، بەڵام کاتێک داوای نووسراوی پشتگیریی دەکرێت، پێویستە سەرەتا نووسراو لە فەرمانگەکەی خۆت بهێنیت، ئەوکات وەزارەت دەتوانێت پشتگیریی کاندید بکا.

تێبینی

بۆ زانیاریی زیاتر تکایە لینکی زەمالەکە بە وردی بخوێنەوە
هەرکەسێک مەرج و رێنماییەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت
تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاریی زیاتر، سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن