لە درێژەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی كە لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەدەچن، ئەمڕۆ دووشەممە 20-2-2023، لە دەستەی كوردستانی، سیمینارێك بە ناونیشانی (بوومەلەرزە، هۆكارەكانی روودانی، شێوازی پێوانەكردنی، هەژماركردنی لەسەر بینا و باڵەخانەكان و بەرگەگرتنیان)، بۆ بەڕێز مامۆستا هەردی سەعدوڵڵا فەتحوڵڵا مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو

لە سیمینارەكەدا، مامۆستا هەردی سەعدوڵڵا فەتحوڵڵا، ئەوەی خستەڕوو: بوومەلەرزە دیاردەیەكی سروشتییە و رۆژانە لە شوێنە جیاوازەكانی سەر گۆی زەوی روودەدات بەگوڕی جیاواز، پاشان هۆكارەكانی روودانی بوومەلەرزە و شێوازی پێوانەكردنی، روونكردەوە، هەروەها باسی لە ستانداردە جیهانییەكان كرد كە بەكاردەهێنرێن بۆ هەژماركردنی هێزی بوومەلەرزە لەسەر بینا و باڵەخانەكان

لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا، مامۆستا هەردی سەعدوڵڵا فەتحوڵڵا، تیشكی خستەسەر توانای بیناكان لە كاتی روودانی بوومەلەرزە و ئەو گۆڕانكاریانەی بەسەر بیناكاندا دێت لەكاتی روودانی بومەلەرزەدا، هەروەها بەخستنەڕووی چەندین داتا و ستاندار و وێنە و ڤیدیۆ، رێگەکانی کەمکردنەوەی زیانەکان لە کاتی روودانی بوومەلەرزەدا، روونکردەوە، ئاماژەشی بە چەند هەنگاوێک کرد کە پێویستە لەکاتی دروستکردنی هەر بینا و پڕۆژەیەکدا رەچاوبکرێن و گرنگترینیشیان پشکنینی خاکە بەشێوازێکی زانستی

دوای پێشكەشكردنی سیمینارەكە، لەنێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە

بۆ زانیاریی زیاتر كلیك لەسەر ئەم لینكانەی خوارەوە بكە

سبەینێ دووشەممە لە دەستەی كوردستانی سیمینارێك بە ناونیشانی بوومەلەرزە، هۆكارەكانی روودانی، شێوازی پێوانەكردنی، بەڕێوەدەچێت – Kurdistan Institution for Strategic Sudies and Scientific Research (KISSR)