لە درێژەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی كە لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەدەچن، ئەمڕۆ چوارشەممە 22-2-2023، لە دەستەی كوردستانی، سیمینارێك بە ناونیشانی (فریاکەوتنی سەرەتایی بۆ رێڕەوی هەناسە)، بۆ بەڕێز دکتۆر سەروەر عارف ستار مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، پزیشکی پسپۆڕی قووڕگ و لووت و گوێ، ماستەر لە تەندروستیی گشتی- سیستمی تەندروستیی ئەڵمانیا، بەڕێوەچوو

لە سیمینارەكەدا، بەڕێز دکتۆر سەروەر عارف ستار، بەپشتبەستن بە چەندین بنەمای تەندروستی، شێوازەکانی فریاکەوتنی سەرەتایی بۆ رێڕەوی هەناسە، روونکردەوە و تیشکیشی خستەسەر گرنگیی فریاکەوتنی سەرەتایی و بەهاناوەچوون لە رزگارکردنی ژیانی بەرکەوتووان و کەمکردنەوەی زیان لە کاتی رووداوەکاندا
لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا، باس لە لایەنی تۆیکاری و فیزیۆلۆجی کۆئەندامی هەناسە و بەشەکانی، کرا، هەروەها بەخستنەڕووی چەندین وێنە، چۆنێتیی کردنەوەی راڕەوی هەناسە لە کاتی رووداوەکان و چۆنێتیی پێدانی هەناسەی دەستکرد بۆ هەموو تەمەنەکان، روونکرایەوە

هەر لە سیمینارەکەدا، تیشکخرایەسەر نیشانەکانی تەنگەنەفەسی و لێکەوتەکانی، فریاکەوتنی ئەگەری خنکان بە تەنی نامۆ و مەترسییەکانی لە منداڵ و گەورەدا، هەروەها چۆنێتیی دانانی تیوبی هەناسە بۆ فریاکەوتن و نەشتەرگەریی لەلایەن کارمەندان و پزیشکانی بێهۆشکاری و دەرئەنجامەکانی، روونکرانەوە

دوای پێشكەشكردنی سیمینارەكە، لەنێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە

بۆ زانیاریی زیاتر كلیك لەسەر ئەم لینكانەی خوارەوە بكە

رۆژی چوارشەممە لە دەستەی كوردستانی سیمینارێك بە ناونیشانی (فریاکەوتنی سەرەتایی بۆ رێڕەوی هەناسە)، بەڕێوەدەچێت – Kurdistan Institution for Strategic Sudies and Scientific Research (KISSR)