Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ خوێندنى ماستەر رادەگەیەنێت

حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024 بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیا جیا رادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم مامۆستایان لە زانکۆکانى کوردستان دەکات دەتوانن بەم مەرج و داخوازییانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن

پێشکەشکار پێویستە هاووڵاتی و دانیشتووی عێراق بێت
هاووڵاتی ئەمریکی و هەڵگری کارتی سەوز بۆیان نییە داواکاری پێشکەش بکەن
پێشکەشکار پێویستە لە وڵاتی عێراق دابنیشێت، لەکاتی پێشکەشکردن و پرۆسێسکردنی ئەم بەرنامەیە
-پێشکەشکار دەبێت دوو ساڵ شارەزایی لە کارکردن هەبێت دوای بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە
پێویستە پێشکەشکار خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە یەکێک لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکان
پێویستە باکگراوندێکی ئەکادیمی بەهێزی هەبێت
پێویستە توانستی زمانی ئینگلیزی بەرچاوی هەبێت یا ئامادەیی بەشداریکردنی کۆرسی زمانی ئینگلیزی درێژخایەنی هەبێت پێش دەستپێکردن بە کۆرسی ئەکادیمی
پێشینە دەدرێت بەو پێشکەشکارانەی کە شارەزاییان نییە یا کەمێک شارەزاییان هەیە لە خوێندن و بەسەربردنی ژیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خاوەن باکگراوندی جیا جیا لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت هاندەدرێن بۆ پێشکەشکردن بۆ ئەم بەرنامەیە

سەبارەت بە رێنمایى و مەرجەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

پێشکەشکار نابێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی ٦٥% کەمتر بێت
دەبێت دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دوو ساڵ خزمەتی هەبێت
دەبێت لە هەمان بواری بەکالۆریۆسەکەی داواکاری بۆ خوێندنی بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات
دوای بەدەستهێنانی ئۆفەری ئەکادیمی کاندیدی سەرکەوتوو، سەردانی وەزارەت دەکات بۆ پرۆسێسکردنی مۆڵەتی خوێندن و پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی لە رێگەی
Scholarship (gov.krd)
بۆ ئەوانەی دانەمەزراون لەکەرتی گشتی، دوای بەدەستهێنانی ئۆفەری ئەکادیمی، کاندیدی سەرکەوتوو دەبێت فۆرمی ئەلیکترۆنی لە رێگەی ئەم لینکە

Scholarship (gov.krd)

پڕبکاتەوە، بەپێچەوانەوە مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت

تێبینی

ئەپلیکەیشنەکە لەم

Fulbright Foreign Student Program – U.S. Embassy & Consulates in Iraq (usembassy.gov)

لینکە بەردەستە و پێشکەشکردن لە رێگەی ئەم لینکە دەبێت

Application Management (iie.org)

تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکومەتی ئەمریکی دەبێت

دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە 1-5-2023

بۆ زیاتر زانیاری و وردەکاریی تکایە سەیری پرۆشەری هاوپێچ بکەن، ئەگەر پێویست بوو پەیوەندیی بە نووسینگەی ئەمیدست لە هەولێر بکەن بەم وردەکارییەی خوارەوە


Email:

mailto:[email protected]

Telephone: 07706452275

تکایە تا دەرچوونی ئەنجامی کۆتایی سەردانی وەزارەت مەکەن، چونکە تەواوی پرۆسەکە ئۆنلاینە و وەزارەتەکەمان هیچ فایلێکی لە بەردەست نییە تا کاری لە سەر بکات

.

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link:

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.