لە درێژەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی كە لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەدەچن، ئەمڕۆ سێشەممە 7-3-2023 ، لە دەستەی كوردستانی، سیمینارێك بە ناونیشانی (زمان وەك قەڵغان، رۆڵی زمان لە پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییدا، پەند و نموونەكانی مێژووی كۆن)، بۆ بەڕێز پ.ی.د.كۆزاد محەمەد ئەحمەد مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی، بەڕێوەچوو

لە سیمینارەكەدا، پ.ی.د.كۆزاد محەمەد ئەحمەد، ئەوەی خستەڕوو: زمانى هەر نەتەوەيەك وەك قەڵغانێكە كە پارێزەر و هەڵگر و درێژەپێدەرى ناسنامە و فەرهەنگ و يادەوەرييەكەيەتى، وتیشی: بۆ پاراستنی بوونى هەر نەتەوەيەك، زمانەكەى دەبێت بپارێزرێت و ئەمەش بە پلەى يەكەم كارى دەسەڵاتى سياسيى وڵاتە و پێویستە سياسەتێكى زمانەوانيى هەبێت بۆ پاراستن و پەرەپێدانى زمان

هەر لە سیمینارەکەدا، ئاماژە بەوەدرا: لەناوچوونى زمان، واتاى نەمانى ئەو قەڵغانەيە و بەدەر لەوەى بەشێكى گرنگ و گەورەى فەرهەنگ و يادەوەريى مرۆڤايەتى لەناو دەچێت، دەبێتە هۆى ئەوەى ئەو نەتەوە بێ زمانەش لەگەڵ نەتەوەيەكى لەخۆى گەورەتر، يان بەدەسەڵات تردا، ئاوێتە ببێت، نموونەى ئەمەش لە مێژووى كۆندا زۆر روويان داوە و ئێستاش لەسەرخۆ روودەدات، راشیگەیاند: ئێمەش بۆ پارێزگارى لە بوونى خۆمان، دەبێت سياسەتێكى زمانەوانيى روون و رێكخراومان هەبێت

دوای پێشكەشكردنی سیمینارەكە، لەنێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە

بۆ زانیاریی زیاتر كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بکە7

سبەینێ سێشەممە لە دەستەی كوردستانی سیمینارێك بە ناونیشانی (زمان وەك قەڵغان، رۆڵی زمان لە پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییدا)، بەڕێوەدەچێت – Kurdistan Institution for Strategic Sudies and Scientific Research (KISSR)