بە نووسراوی فەرمی ژمارە ٤٠٢ لە رێکەوتی ٨-٣-٢٠٢٣، د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ٨ی مارس، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرجەم خانمانی جیهان و خانمانی کوردستان بەگشتی و خانمانی ناو کایەی ئەکادیمی کوردستان بە تایبەتی دەکات
هەروەها رۆڵی سەرجەم خانمانی کایەی ئەکادیمی هەرێمەکەمان لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەرز دەنرخێنێت و دەستخۆشی لە ئەرک و ماندوبوونیان دەکات کە لە سەرخستنی کارو پرۆژەکانی وەزارەتماندا رۆڵی گرنگ و کاریگەر دەبینن

بەم بۆنەیەوە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم خانمانی جیهان و کوردستان دەکات و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازێت