Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

لە دەستەی كوردستانی وۆركشۆپێك بەناونیشانی (بوومەلەرزەكانی باكووری كوردستان، چەند سەرنج و روونكردنەوەیەك)، بەڕێوەچوو تێیدا چەندین پێشنیازی گرنگ و زانستی خرانەڕوو

پرۆفیسۆر د.پۆڵا ئازاد خانەقا: پێویستە پسپۆڕان و کەسانی ئەکادیمی و ناوەندە زانستییەکان لە پرس و دۆسێ گرنگەکاندا رۆڵیان هەبێت و سەرنج و بۆچوون و پێشنیازەکانیان بەهەند وەربگیرێت

پێشنیازێکی وۆرکشۆپەکە: پێویستە لە هەرێمی کوردستان بۆردێک دروستبکرێت بۆ دانانی پێوەری نوێ بۆ بواری بیناسازی و بۆردەکەش لە پسپۆڕانی بوارەکانی جیۆلۆجی و ئەندازیاری پێکبهێنرێت

لە وۆرکشۆپێکدا لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، کە زیاتر لە چوار سەعاتی خایاند، سێ سیمینار لەبارەی بومەلەرزەكانی باكووری كوردستانەوە، پێشکەشکران و لەگفتوگۆیەکی کراوەشدا چەندین بۆچوون و پێشنیازی گرنگ و زانستی، خرانەڕوو
لە وۆرکشۆپەکەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-3-2023، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەناونیشانی (بومەلەرزەكانی باكووری كوردستان، چەند سەرنج و روونكردنەوەیەك)، بەڕێوەچوو، بەڕێز پرۆفیسۆر د.پۆڵا ئازاد خانەقا سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، لە وتەیەکی کورتدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، هەروەها گرنگیی رێکخستنی وۆرکشۆپی لەمجۆرە و ناوەڕۆکی سیمینارەکانی روونکردەوە، پاشان تیشکی خستەسەر شێواز و هۆکارەکانی روودانی بوومەلەرزە، وتیشی: گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی زانستییانە لەسەر پرسی بوومەلەرزە هەنگاوێکی گرنگە، راشیگەیاند: پێویستە پسپۆڕان و کەسانی ئەکادیمی و ناوەندە زانستییەکان لە پرس و دۆسێ گرنگەکاندا رۆڵیان هەبێت و سەرنج و بۆچوون و پێشنیازەکانیان بەهەند وەربگیرێت

سیمیناری یەكەم: شیكردنەوەی لێكچواندنی هەردوو بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و سانفرانسیسكۆ

پاشان، سیمیناری یەكەم، لەلایەن بەڕێز پ.ی.د.ئارام نامیق تۆفیق مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، بەناونیشانی (شیكردنەوەی لێكچواندنی هەردوو بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و سانفرانسیسكۆ)، پێشکەشکرا
پ.ی.د.ئارام نامیق تۆفیق، لە سیمینارەکەیدا بەخستنەڕووی چەندین بنەما و داتا و بەوردی و بەشێوەیەکی زانستییانە، لێكچواندنی هەردوو بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و سانفرانسیسكۆی شیکردەوە، هەروەها باسی مێژووی بوومەلەرزەی کرد لە هەردوو شوێنی روودانی بوومەلەرزەکانی باکووری کوردستان و سان فرانسیسکۆ لەڕووی بڕەکەی و پاشلەرزەکەی و قووڵایی و شوێنەکەی و بڕی وزەی دەرچوو..هتد، وتیشی: ئەو هەڵسەنگاندنانە دەریدەخەن کە لێکچوونێکی زۆر هەیە لەنێوانیاندا، ئەمەش سوودی هەیە بۆ زانینی کاریگەریی هەریەک لەو بوومەلەرزانە لەسەر ئەوی دیکەیان، بەمەش دەتوانرێت زیانەکانی یەکێکیان بە قازانجی ئەوی دیکەیان بشکێتەوە، هەروەها باسی لە هۆکار و تایبەتمەندییەکانی هەریەک لەو بوومەلەرزانە کرد و وتیشی: بۆ قسەکردن لەسەر شێواز و هۆکارەکانی روودانی بوومەلەرزە لەهەر ناوچەیەکدا پێویستمان بەوەیە بچینە ناو مێژووی بوومەلەرزە لەوناوچەیەدا، بۆ ئەو مەبەستەش مێژووەکە دەکرێت بە دوو بەشەوە لەسەر بنەمای پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی گرنگ

سیمیناری دووەم: چالاكییەكانی بوومەلەرزە و هۆكارەكانی لێكەوتەكانی لەسەر كوردستان

لە بەشێکی دیکەی وۆرکشۆپەکەدا، سیمیناری دووەم، لەلایەن بەڕێز پ.د.بەختیار قادر عەزیز مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، بەناونیشانی چالاكییەكانی بوومەلەرزە و هۆكارەكانی لێكەوتەكانی لەسەر كوردستان، پێشکەشکرا
پ.د.بەختیار قادر عەزیز، لە سیمینارەکەیدا باسی لە چالاكییەكانی بوومەلەرزە و هۆكارەكانی لێكەوتەكانی لەسەر كوردستان، کرد بەتایبەت ئەو زنجیرە بوومەلەرزانەی کە لە رۆژی 6ی2ی2023، لە باکووری کوردستان روویان داو تائێستاش بەردەوامە و نزیکەی 13000پاشلەرزە بەبڕی جیاواز، روویداوە، وتیشی: هۆکاری ئەم زنجیرە بوومەلەرزانە بەشێوەیەکی سەرەکی بەهۆی جووڵانی پلێتەکانە بەتایبەتی پلێتی عەرەبی و پلێتی ئەنادۆڵ، هەروەها چەند هۆکارێکی دیکە وەک گلدانەوەی ئاوێکی زۆر لە بەنداوەکانی تورکیا کە فشارێکی زۆری خستۆتە سەر پلێتی ئەنادۆڵ

سیمیناری سێیەم: زیانەكانی باڵەخانەكان بەهۆی بوومەلەرزەوە

هەر لە وۆرکشۆپەکەدا، سیمیناری سێیەم، لەلایەن بەڕێز پ.د.محەمەد رەئوف عەبدولقادر مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، بەناونیشانی (زیانەكانی باڵەخانەكان بەهۆی بوومەلەرزەوە)، پێشکەشکرا
پ.د.محەمەد رەئوف عەبدولقادر، لە سیمینارەکەیدا تیشکی خستەسەر کاریگەریی بوومەلەرزە لەسەر بینا، جۆری زیانەکان، چی بکرێت بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان لەکاتی روودانی بوومەلەرزەدا؟، ئەو هەنگاوە پێویستانە چین کە دەبێت ئەندازیار پەیڕەوی بکات؟، وتیشی: یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئاستی زیانەکان لەکاتی روودانی بوومەلەرزەدا پەیوەستە بە جۆری ئەو کەرەستەیەی لە دروستکردنی بیناکەدا بەکارهێنراوە
هەر لە سیمینارەکەدا، چەندین پێشنیازی گرنگ خرانەڕوو کە پێویستە لەکاتی دروستکردنی هەر بینا و یەکەیەکی نیشتەجێبووندا لە هەرێمی کورستان، رەچاو بکرێن

دوای پێشكەشكردنی هەریەک لە سیمینارەکان، لەنێوان پێشكەشكاران و ئامادەبووانی سیمینارەكاندا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكانەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە

لە گفتوگۆیەکی کراوەدا چەندین بۆچوون و پێشنیازی گرنگ خرانەڕوو

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و پێشكەشكاران و ئامادەبووانی سیمینارەكان، گفتوگۆیەکی کراوە لەبارەی ناوەڕۆكی وۆرکشۆپ و سیمینارەكانەوە کرا و تێیدا چەندین بۆچوون و پێشنیازی گرنگ و زانستی خرانەڕوو لەبارەی هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان لەکاتی روودانی بوومەلەرزەدا، یەکێک لەو پێشنیازانەش ئەوەبوو کە پێویستە لە هەرێمی کوردستان بۆردێک دروستبکرێت بۆ دانانی پێوەری نوێ بۆ بواری بیناسازی و بۆردەکەش لە پسپۆڕانی بوارەکانی جیۆلۆجی و ئەندازیاری پێکبهێنرێت، هەروەها کار لەسەر دروستکردنی بەنداوی نوێ بکرێت بەشێوازێکی زانستی بۆ گلدانەوەی ئاو
هەروەک بەپێویست زانرا وۆرکشۆپ و سیمیناری لەمجۆرە بەردەوام بێت

بۆ زانیاریی زیاتر کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە

رۆژی پێنجشەممە لە دەستەی كوردستانی وۆركشۆپێك بەناونیشانی (بوومەلەرزەكانی باكووری كوردستان، چەند سەرنج و روونكردنەوەیەك)، بەڕێوەدەچێت – Kurdistan Institution for Strategic Sudies and Scientific Research (KISSR)

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link:

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.