Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

لە دەستەی كوردستانی سیمینارێك بەناونیشانی (دیاریكردنی كوالێتی هێلكە لەكاتی هەڵگرتندا)، بەڕێوەچوو

لە درێژەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی كە لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەدەچن، ئەمڕۆ چوارشەممە 10-5-2023، لە دەستەی كوردستانی، سیمینارێك بەناونیشانی (دیاریكردنی كوالێتی هێلكەی مریشك لەكاتی هەڵگرتندا)، بۆ بەڕێز مامۆستای یاریدەدەر سۆنیا سەردار تالیب مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە پیشەسازیی خۆراك، ماستەر لە زانستی خۆراك، بەڕێوەچوو

لە سیمینارەكەدا، مامۆستای یاریدەدەر سۆنیا سەردار تالیب، پێکهاتە و سوودەکانی هێلکەی روونکردەوە، پاشان تیشکی خستەسەر شێوازەکانی دیاریكردنی كوالێتی هێلكەی مریشك لەكاتی هەڵگرتندا، هەروەها باسی دیاریکردنی کوالێتی هێلکە لەڕێگەی پارامیتەرەکانی هێلکە و بەکارهێنانی لایت بۆ دیاریکردنی بۆشایی هەوا کرد کە یەکێکە لەو پارامیتەرانەی دەتوانرێت لەڕێگەیەوە تازە و کۆنی هێلکە دیاریی بکرێت

لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا، کاریگەریی کات و پلەی گەرمی لەکاتی هەڵگرتنی هێلکە لەسەر کوالێتی هێلکە، روونکرایەوە، ئاماژە بەو گۆڕانکارییانەش کرا کە وا لە هێلکە دەکات شیاو نەبێت بۆ خواردن، بەشێوەی کردارییش شێوازەکانی دیاریکردنی هێلکەی شیاو بۆ خواردن و هێلکەی نەشیاو بۆ خواردن، روونکرایەوە

دوای پێشكەشكردنی سیمینارەكە، لەنێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link: