لە درێژەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی كە لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەدەچن، ئەمڕۆ دووشەممە 15-5-2023، لە دەستەی كوردستانی، سیمینارێك بەناونیشانی (هۆکار و گۆڕانکاریی ژینگە لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان)، بۆ بەڕێز د.عهلى تالیب عارف مامۆستا و توێژهر له دهستهى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینهوهى زانستی، بەڕێوەچوو
لە سیمینارەكەدا، د.عهلى تالیب عارف، تیشكی خستەسەر هۆکار و گۆڕانکاریی ژینگە لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان و ئاماژەی بەوە دا: گۆڕانی کەشوهەوا وەک بەرزی پلەی گەرمی، بارانی زۆر و لافاو، بوومەلەرزە بە رێختەری بەرز، کەمبوونی ئاوی پاک، داڕووخانی زەوی و خاک، خراپی و لەناوچوونی خاکی کشتوکاڵی، هەروەها زۆربوونی رێژەی دانیشتووان، زۆربوونی چالاکییەکانی مرۆڤ و شاری گەورە و قەرەباڵغ، بەجیهانیبوون و پەیوەندیی کۆمەڵانی خەڵکی سەر زەوی بە ئاسانی، بوونەتە هۆی بنەمایەکی گرنگ بۆ گەشەی زیندەوەرەکان بە هۆکاری خۆگونجاندن و هەلی رەخساو بۆ گۆڕانکاریی لە خۆیان و بڵاوبوونەوەیان، ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو مرۆڤ، هەروەها بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو ئاژەڵدا
لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا، چەندین رێگە و شێواز خرانەڕوو لەپێناوی رێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشی و کەمبوونەوەی
هۆکارەکانی ژینگە لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمەکان، هەروەها تەئکید لە پێویستی گرنگیدانی زیاتر بە پاراستنی ژینگە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی لەنێو کۆمەڵگە، کرایەوە و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین نموونە خرانەڕوو
دوای پێشكەشكردنی سیمینارەكە، لەنێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە
بۆ زانیاریی زیاتر کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە

