Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

لە دەستەی كوردستانی سیمینارێك بەناونیشانی (خوێندنەوە و رانانێك بۆ رۆمانی زینە)، بەڕێوەچوو

لە درێژەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی كە لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەدەچن، ئەمڕۆ چوارشەممە 31-5-2023، لە دەستەی كوردستانی، سیمینارێك بەناونیشانی (خوێندنەوە و رانانێك بۆ رۆمانی زینە، لە نووسینی د.نەوال ئەلسەعداوی، وەرگێڕانی: تریفە محەمەد ئەحمەد)، بۆ بەڕێز مامۆستای یاریدەدەر تریفە محەمەد ئەحمەد مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو

لە سیمینارەكەدا، مامۆستای یاریدەدەر تریفە محەمەد ئەحمەد، ئاماژەی بەوەدا: رۆمانی زینە بە تەکنیکی نوێ و سەردەمیانە، بە شێوازی تازەی رۆماننووسین و بە پێودانگی خوێندنەوەو هەڵسەنگاندنی میتۆدەکانی رەخنە، لە فۆرمێکی هەرە پێشکەوتووی نووسیندایە، تێیدا نووسەر هێڵە سوورەکانی تێپەڕاندووە و روخساری پشت ماسکەکانی ئاشکراکردووە، وتیشی: د.نەوال ئەلسەعداوی هەروەک چۆن وەکو نووسەرێکی رچەشکێن ناسراوە، ئەم رۆمانەشی کە دوا رۆمانێتی، بەهەمان ریتم و شێواز و بێ پەروا ویستوویەتی حەقیقەتی زانستی و راستییەکان وەکو خۆی بگەیەنێ

لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا، پێشکەشکاری سیمینار ئەوەی خستەڕوو: د.نەوال ئەلسەعداوی، بە دیدێکی واقیعبینانە و بابەتیانە درکی بە مەترسییەکانی چەواشەکاریی سیستمی بەڕێوەبردن کردووەو ویستوویەتی ئەم رۆمانە وەکو پەیامێکی مرۆیی بگەیەنێتە کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتیی

دوای پێشكەشكردنی سیمینارەكە، لەنێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە

شایانی باسە، رۆمانی زینە، نووسینی د.نەوال ئەلسەعداوی، لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر تریفە محەمەد ئەحمەد مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی و ئێستا لە دەزگای جەمال عیرفان بەردەستە

بۆ زانیاریی زیاتر کلیک لەسەر ئەم لینکانەی خوارەوە بکە

سبەینێ چوارشەممە لە دەستەی كوردستانی دوو سیمینار بەڕێوەدەچێت – Kurdistan Institution for Strategic Sudies and Scientific Research (KISSR)

رۆمانی (زینە) لەلایەن مامۆستایەكی دەستەی كوردستانییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی كوردی – Kurdistan Institution for Strategic Sudies and Scientific Research (KISSR)

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link:

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.