له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، سیمینارێک به‌ناونیشانى (چۆنێتى دانانى پاسۆردى گونجاو بۆ ئه‌کاونته‌کانمان و مه‌ترسییه باوه‌کان)، بۆ به‌ڕێز د.ئارام مه‌حمود ئه‌حمه‌د مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، د.ئارام مه‌حمود ئه‌حمه‌د، تیشکی خسته‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی چۆنێتى دانانى پاسۆردى گونجاو بۆ ئه‌کاونته‌کانمان و گرنگیی پاسۆردی بەهێز، پاشان باسی ئه‌و هێرشه باوانه کرا که ئێستا ده‌کرێته‌سه‌ر ئه‌کاونته‌کانمان، هه‌روه‌ها چۆنێتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی روونکرده‌وه
له به‌شێکى دیکه‌ى سیمیناره‌که‌دا، کۆمه‌ڵێک رێنمایی گرنگ خرایه‌ڕوو له‌باره‌ی چۆنێتى دانانى پاسۆردى به‌هێز و گونجاو بۆ ئه‌کاونته‌کانمان به‌جۆرێک که ئه‌گه‌ری هاککردنی ئه‌کاونته‌کانمان که‌م ده‌کاته‌وه
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
د.ئارام مه‌حمود ئه‌حمه‌د له چه‌ند دێڕێک‌دا
مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی
به‌کالۆریۆس له ئه‌ندازیارى پرۆگرامسازی
ماسته‌ر له ته‌کنه‌لۆجیاى تۆڕه‌کانى کۆمپیوته‌ر
دکتۆرا له ته‌کنه‌لۆجیاى زانیاریى