ئەمرۆ شەممە ١٥-٧-٢٠٢٣، د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە د. ماکوان جەمیل مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی بانکی هەرێم-سلێمانی
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سوپاسی جەنابی وەزیری دارایی و وەزارەتەکەی کرد بۆ هەوڵەکانیان و هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر پرسە داراییەکان و خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکان کراو هەردوولا جەختیانکردوە لە کاری پێکەوەیی و هاوبەش لەپێناوی تێپەڕاندنی کۆسپ و گرفتەکان، بۆ ئەم مەبەستە لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتیی بانکی هەرێم لە سلێمانی جەختیکردوە لەوەی کە خزمەتکردنی خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی لەپێشینەی کارەکانیان دەبێت و هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی خوێندنی باڵا و سەرجەم سێکتەرەکانی تر لەچوارچێوەی تواناو دەسەڵاتی ئەواندا هیچ کێشەو گرفتیان بۆ دروست نەبێت و هاوکاری سەرکەوتن و سەرخستنی پرۆژەکانی زانکۆکان بن
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لە سبەینێوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان