دوای بانگهێشتكردنی لەلایەن زانكۆی ۆریكی بەریتانییەوە بۆ قسەكردن لە مێزگردی كۆنفرانسی ساڵانەی سەنتەری مێژوو و كولتووری جیهانی زانكۆكە بەناونیشانی (شوێنەوار و گەنجینە و دروستكردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئێستا: مێژووی جیهانی لە ١٨٠٠ بۆ ١٩٣٩)، د.ڕۆژین كەمال محەمەد ئەمین مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەشداریی لە كۆنفرانسەكەدا كرد و تێڕوانینەكانی دەربارەی مانا و خاوەندارێتی كەلەپووری كولتووری و كورتەیەكی دەربارەی پڕۆژە توێژینەوەكانی لەوبوارەدا لە مێزگردی (كەلەپووری كێ؟ ژیانكردن لەگەڵ پاشماوەكانی ئیمپریالیزم و داگیركاری و ناسیۆنالیزم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا)، خستەڕوو
شایەنی باسە، جگە لە مامۆستاكەی دەستەی كوردستانی، مێزگردەكە بە بەشداری و قسەكردنی چوار توێژەری تری نێودەوڵەتی لە زانكۆكانی ئۆكسفۆرد، یوسی ئێڵی بەریتانی، پەیمانگەی مێژوویی ئەڵمانیا و زانكۆی پەنسلڤانیای ئەمریكی، بەڕێوەچوو
رێكخەران و بەشێكی زۆر لە ئامادەبووان، مێزگردەكەیان بە چالاكییەكی سەركەوتوو و سەرنجڕاكێشی كۆنفرانسەكە، ناوبرد
