د.ڕۆژین که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌شداری له پرۆگرامێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکادا کرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زانکۆیه‌کى که‌نه‌دی کۆبۆوه
دواى کاندیدکردنیان له‌لایه‌ن کونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له هه‌ولێر و به‌غدا، د.ڕۆژین که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، له‌گه‌ڵ ١٠ شاره‌زاى دیکه له بوارى که‌له‌پوورى کولتوورى له هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌کانى تر‌ى عیراقه‌وه به‌شدارییان کرد له پرۆگرامى سه‌رکردایه‌تیکردن بۆ سه‌ردانکه‌رى ئه‌مریکى
IVLP
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاوه بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته به‌مه‌به‌ستى له نزیکه‌وه بینینى به‌کارهێنه‌ره داهێنه‌ره‌کانى ته‌کنه‌لۆژیا بۆ پاراستنى که‌له‌پوورى کولتوورى و بره‌ودان به که‌رتى گه‌شتیارى که‌له‌پوورى له ئه‌مریکا و ناسین و دروستکردنى په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریکییه‌کانیان بەمەبەستی چالاکى و پرۆژه‌ى هاوبه‌ش
جگه له به‌شداریکردنیان له پانێلێکى گفتوگۆیى له‌گه‌ڵ ئۆفیسهرهکانى نووسینگه‌ى کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزیک- دێسکى عیراق، تینا زیگنهاین و دان ئه‌ڕۆن و هاوه‌ڵه‌کانیان له به‌شى میدیا و دیپلۆماسییه‌تى گشتى له نووسینگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى نزیکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و مۆزه‌خانه‌ى نیشتمانیى بۆ دیپلۆماسییه‌تى ئه‌مریکا، د.ڕۆژین که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین و شاره‌زاکانى دیکه، به‌شداربوون له ٢٦ دیدار و کۆبوونه‌وه و سه‌ردانى ره‌سمیی بۆ زیاتر له ٢٢ ده‌زگاى که‌له‌پوورى و کولتوورى و مۆزه‌خانه و زانکۆ و ناوه‌ندى تر (له‌نێویاندا په‌یمانگه‌ى سیمیسۆنیهن و مۆزه‌خانه و ئه‌رشیفى نه‌ته‌وه‌یى و کتێبخانه‌ى کۆنگرێس و مۆزه‌خانه‌کانى هونه‌رى ئاسیا و فیڵد بۆ مێژووى سروشتى و پلاى ماوس پتۆکسیت و ئه‌فریقی- ئه‌مریکى و زانکۆکانى شیکاگۆ و ئه‌یوا و هارڤارد) له واشنتۆنى پایته‌خت و شاره‌کانى شیکاگۆ و ئه‌یوا و بۆستن
هه‌ر له‌میانى چالاکییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا، له چه‌ند رۆژی رابردوودا، د.ڕۆژین که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و چه‌ند پرۆفیسۆرێکى
Carleton Immersive Media Studio
ى سه‌ر به سکوڵى ته‌لارسازى و پلانسازى شار له زانکۆى کارلتن له شارى ئۆتاواى پایته‌ختى که‌نه‌دا، کۆبۆوه به‌مه‌به‌ستى ئاڵوگۆڕى زانیارى و دروستکردنى په‌یوه‌ندیى ئه‌کادیمى و گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ى چالاکى و پرۆژه‌ى هاوبه‌ش له به‌کارهێنانى تهکنهلۆجیاکانى
AR
و
VR
له بوارى ته‌لارسازى و پلانسازیى شار و پاراستنی که‌له‌پووریدا
شایانی باسه، لەباره‌ی چالاکی و دیدارەکان لە ئەمریکا، کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا له هه‌ولێر، هه‌واڵێکی بڵاوکردۆته‌وه
هەروەها، پێشتریش د.ڕۆژین که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، له به‌ریتانیا به‌شدارى له کۆنفرانسى ساڵانه‌ى سه‌نته‌رى مێژوو و کولتوورى جیهانیدا کرد
بۆ زانیاریی زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانەی خواره‌وه بکه








