راپۆرتی، راگه‌یاندنى ده‌سته‌ى کوردستانی
له کۆنفرانسى زانستى و نێوده‌وڵه‌تى یادى سه‌د ساڵه‌ى په‌یمانى لۆزاندا که له زانکۆى دهۆک به‌ڕێوه‌چوو، له شه‌ش پانێل‌دا 35 توێژه‌ر و پسپۆڕى هه‌رێمى کوردستان و عیراق و ناوچه‌که و جیهان، له رێگه‌ى پێشکه‌شکردنى 30 توێژینه‌وه و بابه‌ته‌وه، تیشکیان خسته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆک و ئامانج و کاریگه‌رییه‌کانى په‌یمانى لۆزان، هه‌روه‌ها حه‌وت راسپارده گه‌ڵاڵه‌کران
رۆژانی 4 و 5ی10ی 2023، له زانکۆى دهۆک، کۆنفرانسێکى زانستى و نێوده‌وڵه‌تى له یادى سه‌د ساڵه‌ى په‌یمانى لۆزان به ناونیشانى (په‌یمانا لـۆزانێ ڤـه‌رێـژا چه‌رخـه‌کى گورانـکاری، کارڤـه‌دان و پاشـه‌روژ 24-7-1923)، به‌ڕێوه‌چوو
کۆنفرانسه‌که، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک زانکۆ و ده‌سته‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه رێکخرابوو که پێکهاتبوون له: سه‌نته‌رى بێشکچى بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تی- سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى جینۆساید له زانکۆى دهۆک، ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سه‌نته‌رى زاخۆ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى کوردی- زانکۆى زاخۆ
وتاره‌کانى کۆنفرانس
رۆژی چوارشه‌ممه 4ی10ی2023، له رێوڕه‌سمی ده‌ستپێکردنی کاره‌کانی کۆنفرانس‌دا، دواى ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان، وته‌ى به‌خێرهاتن پێشکه‌شکرا، پاشان وتارى کۆنفرانس له‌لایه‌ن د.داود سلێمان ئه‌تروشى سه‌رۆکى زانکۆى دهۆک پێشکه‌شکرا و تێیدا ئامانج و گرنگیى رێکخستنى کۆنفرانسه‌که‌ى روونکرده‌وه
د.عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگارى دهۆکیش وتارێکى پێشکه‌شکرد و تێیدا تیشکى خسته‌سه‌ر کاریگه‌رییه‌کانى په‌یمانى لۆزان، هه‌ڵوه‌سته‌شى له‌سه‌ر دۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان کرد و ته‌ئکیدى له پێویستى پاراستنى یه‌کڕیزیى کرده‌وه
فیلمێکى دۆکیومێنتارى پێشکه‌شکرا
له به‌شێکى دیکه‌ى کاره‌کانى ده‌ستپێکى کۆنفرانسه‌که‌دا، وتارى لیژنه‌ى زانستیى کۆنفرانس و فیلمێکى دۆکیومێنتارى له‌باره‌ى په‌یمانى لۆزانه‌وه، پێشکه‌شکران
هه‌روه‌ها تیمێکی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیی پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له ده‌سته‌ى کوردستانى، به‌شداریی له کۆنفرانسه‌که‌دا کرد
هه‌ر له کۆنفرانسه‌که‌دا که به هه‌ر سێ زمانى کوردی، عه‌ره‌بى و ئینگلیزى، به‌ڕێوه‌چوو، له شه‌ش پانێل‌دا 35 توێژه‌ر و پسپۆڕى هه‌رێمى کوردستان و عیراق و ناوچه‌که و جیهان، 30 توێژینه‌وه و بابه‌تیان له‌باره‌ی په‌یمانى لۆزانه‌وه پێشکه‌شکرد
پانێلى یه‌که‌م
پانێلى یه‌که‌مى کۆنفرانسه‌که، به‌ناونیشانى (په‌یمانا لـۆزان ڤـه‌رێـژا چه‌رخـه‌کى کارڤـه‌دان و پاشـه‌رۆژ)، پێشکه‌شکرا و تێیدا پێنج توێژه‌رى ناوخۆ و عیراق و ناوچه‌که و جیهان به وردیى لایه‌ن و بواره جیاوازه‌کانى په‌یمانى لۆزان و کاریگه‌رییه‌کانى له رابردوو، ئێستا و داهاتووشدا روونکرده‌وه
پانێلى دووه‌م
پاشنیوه‌ڕۆى هه‌مان رۆژ، پانێلى دووه‌م به‌ناونیشانى (کارڤه‌دانێن نه‌ته‌وه‌یى و سیاسیێن په‌یمانا لۆزانێ)، پێشکه‌شکرا
پانێلى سێیه‌م
دواتر پانێلى سێیه‌م به‌ناونیشانى (په‌یمانا لۆزان و دامه‌زراندنا ترکیا یا نوی)، پێشکه‌شکرا
پانێلى چواره‌م
هه‌روه‌ها، رۆژی پێنجشه‌ممه 5ی10ی2023، له ده‌ستپێکى کاره‌کانى دووه‌م رۆژى کۆنفرانسه‌که‌دا، پانێلى چواره‌م به‌ناونیشانى (ره‌هه‌ندێن ئابوورى و جڤاکیێن په‌یمانا لۆزان)، پێشکه‌شکرا
له پانێله‌که‌دا که له‌لایه‌ن م.ی.تریفه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌برا، د.شنه شه‌ریف عه‌بدوڵڵا مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌ناونیشانى (سیاسه‌تى حکومه‌تى به‌ریتانیا ده‌رباره‌ى پرسى کورد و په‌یمانى لۆزان)، پێشکه‌شکرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا: توێژینه‌وه‌که به‌پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى و مێژوویى و به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌کانى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا، سیاسه‌تى حکومه‌تى به‌ریتانیا ده‌رباره‌ى پرسى کورد و په‌یمانى لۆزان روونده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها توێژه‌ر شیکارییه‌کى وردى بۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه کرد و تیشکیشى خسته‌سه‌ر سیاسه‌تى حکومه‌تى به‌ریتانیا له پرسى کورد و په‌یمانى لۆزان له بوارى ئابووریدا، وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ى له په‌یمانى لۆزان تێبگه‌ین گرنگه ناوه‌نده زانستییه‌کان له پرسى لۆزاندا شیکارى پێویست بۆ ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ره‌کییانه بکه‌ن
پانێلى پێنجه‌م
پاشان پانێلى پێنجه‌م به‌ناونیشانى (باندۆرا په‌یمانا لۆزان ل سه‌ر که‌لتوورێ کوردی)، پێسکه‌شکرا و تێیدا م.ی.تریفه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانی، توێژینه‌وه‌یه‌کى به‌ناونیشانى (په‌یمانى لۆزان وه‌ک زه‌برێکى ده‌روونى له چیرۆکى کوردی-دا، چیرۆکى (لۆزان)ى شێرزاد حه‌سه‌ن به‌نموونه)، پێشکه‌شکرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، به‌پێى ناوه‌ڕۆکى چیرۆکى (لۆزان)، هه‌وڵده‌دات مێژووى تاڵى رۆژگارى مۆرکردنى په‌یمانى لۆزان، جارێکى دیکه‌و له فۆرمێکى دیکه‌دا بنووسێته‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌به‌ستێتى کاریگه‌رى و لێکه‌وته‌کانى ئه‌و زه‌بره ده‌روونییه‌ى له‌دواى ئه‌م رووداوه‌وه به‌سه‌ر تاکى کورددا هاتووه، له‌ڕێگه‌ى چیرۆکه‌که‌وه ده‌ربخات، وتیشی: چیرۆکى (لۆزان) کورته چیرۆکێکى چیرۆک‌نووس شێرزاد حه‌سه‌نه، نیشانیداوه که تائێستاش ناوى لۆزان، له بیره‌وه‌ریى ده‌سته‌جه‌معیى کوردداو له‌نێو قه‌وانى کوردایه‌تى و شوناسیى نه‌ته‌وه‌ییدا، کاڵ نه‌بۆته‌وه‌و راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌خۆ، چ له‌ڕێگه‌ى ناوه‌که‌یه‌وه بێت، یان ئاکامى بڕیاره‌کانییه‌وه بووبێت، توانیویه‌تى تاوه‌کو ناو ده‌روون و بیرگه‌ى دوورمه‌وداى تاکى کورد، شۆڕببێته‌وه
پانێلى شه‌شه‌م
له به‌شێکى دیکه‌ى کۆنفرانسه‌که‌دا، پانێلى شه‌شه‌م به‌ناونیشانى (لۆزان و هه‌لویستێ کوردی)، پێشکه‌شکرا که له‌لایه‌ن پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.رۆژین که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌برا
دواى پێشکه‌شکردنى پانێله‌کانیش، گفتوگۆ له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى پانێله‌کانه‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
راسپارده‌کان
پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی 5ی10ی2023، به‌گه‌ڵاڵه‌کردنى حه‌وت راسپارده، کۆنفرانسه‌که کۆتایى هات
راسپارده‌کان له‌لایه‌ن د.شنه شه‌ریف عه‌بدوڵڵا مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى، خوێندرانه‌وه و تێیدا هاتبوو: پێویسته به‌رنامه‌ى سیاسیى تایبه‌ت به پرسى لۆزان زیاتر بکرێت، چونکه دواى تێپه‌ڕبوونى سه‌د ساڵ به‌سه‌ر په‌یمانه‌که‌دا تائێستا وه‌ک پێویست به‌رنامه‌یه‌کى روونى سیاسى له‌وباره‌یه‌وه نییه، پێویسته ناوه‌نده زانستییه‌کان و ده‌زگاکانى راگه‌یاندن و توێژه‌ره‌کان گرنگیى زیاتر به‌پرسه سیاسییه‌کان بده‌ن، له‌ڕێگه‌ی وۆرک شۆپ و سیمینار‌و خولى تایبه‌ته‌وه، کۆبوونه‌وه و کۆنفرانسى زیاتر رێکبخرێن و هه‌وڵبدرێت پشتگیریی زیاتر به‌ده‌ستبهێنرێت بۆ داکۆکی له مافى کورد، له‌ژێر رۆشنایى هه‌ڵوێستى ستراتیجیى تورکیا سه‌باره‌ت به پرسى کورد له عیراقدا، پێویسته سه‌رکردایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان مامه‌ڵه‌یه‌کى واقعیانه له‌گه‌ڵ حکومه‌ته یه‌ک له دوا یه‌که‌کانى تورکیادا بکات، په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستانى عیراق و وڵاتانى دراوسێ له‌لایه‌ک و وڵاتانى تر‌ى دۆستى پرسى کورد له‌لایه‌کى تره‌وه، له بواره‌کانى ئابوورى و سیاسى به جۆرێک که ئارامى و سه‌قامگیریى زیاتر بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌ده‌ستبهێنێت
شایانی باسه، ساڵی رابردووش رۆژانى 30 و 31ی3ی2022، سێیه‌مین کۆنفرانسى زانستى و نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى جینۆسایده‌وه به ناونیشانى (جینۆساید له بیره‌وه‌ریى گه‌لاندا) له زانکۆى دهۆک، به‌ڕێوه‌چوو
بۆ خوێندنه‌وه‌ى زانیاریى زیاتر له‌باره‌ى کۆنفرانسی یادى سه‌د ساڵه‌ى په‌یمانى لۆزان، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه
بۆ خوێندنه‌وه‌ى زانیاریى زیاتر له‌باره‌ى کۆنفرانسی (جینۆساید له بیره‌وه‌ریى گه‌لاندا)، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه