په‌یمانى لۆزان وه‌ک زه‌برێکى ده‌روونى له چیرۆکى کوردی-دا، چیرۆکى (لۆزان)ى شێرزاد حه‌سه‌ن به‌نموونه، یه‌که‌مین سیمینارى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى بوو، له ده‌ستپێکى ساڵى نوێی خوێندنی 2023-2024 دا
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15-10-2023، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به ناونیشانى (په‌یمانى لۆزان وه‌ک زه‌برێکى ده‌روونى له چیرۆکى کوردی-دا، چیرۆکى (لۆزان)ى شێرزاد حه‌سه‌ن به‌نموونه)، بۆ به‌ڕێز مامۆستاى یاریده‌ده‌ر تریفه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سه‌ره‌تای سیمیناره‌که‌دا، به‌ڕێز د.لاجان محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆکی لیژنه‌ی دڵنیایی جۆری له ده‌سته‌ى کوردستانى، وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشکه‌شکرد و تێیدا به کورتی تیشکی خسته‌سه‌ر کار‌و به‌رنامه‌کانی لیژنه‌ی دڵنیایی جۆری له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024، وتیشی: هه‌فتانه له ده‌سته‌ى کوردستانى سیمینار له بواره جیاوازه‌کاندا له‌لایه‌ن توێژه‌ران و پسپۆڕانه‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێت
له سیمیناره‌که‌دا، م.ی.تریفه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ى به‌وه دا: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، به‌پێى ناوه‌ڕۆکى چیرۆکى (لۆزان)، هه‌وڵده‌دات مێژووى تاڵى رۆژگارى مۆرکردنى په‌یمانى لۆزان، جارێکى دیکه‌و له فۆرمێکى دیکه‌دا بنووسێته‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌به‌ستێتى کاریگه‌رى و لێکه‌وته‌کانى ئه‌و زه‌بره ده‌روونییه‌ى له‌دواى ئه‌م رووداوه‌وه به‌سه‌ر تاکى کورددا هاتووه، له‌ڕێگه‌ى چیرۆکه‌که‌وه ده‌ربخات، وتیشی: چیرۆکى (لۆزان) کورته چیرۆکێکى چیرۆک‌نووس شێرزاد حه‌سه‌نه، نیشانیداوه که تائێستاش ناوى لۆزان، له بیره‌وه‌ریى ده‌سته‌جه‌معیى کوردداو له‌نێو قه‌وانى کوردایه‌تى و شوناسیى نه‌ته‌وه‌ییدا، کاڵ نه‌بۆته‌وه‌و راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌خۆ، چ له‌ڕێگه‌ى ناوه‌که‌یه‌وه بێت، یان ئاکامى بڕیاره‌کانییه‌وه بووبێت، توانیویه‌تى تاوه‌کو ناو ده‌روون و بیرگه‌ى دوورمه‌وداى تاکى کورد، شۆڕببێته‌وه
راشیگه‌یاند: له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، هه‌وڵمانداوه له‌رێگه‌ى میتۆدى شیکردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆکى ده‌قى چیرۆکى لۆزانه‌وه، رایه‌ڵێک له‌نێوان ده‌روونى کاراکته‌رانى نێو ده‌قه‌که‌و رووداوه مێژوویى و هه‌نووکه‌ییه‌کانى چیرۆکه‌که‌دا، سازبکه‌ین، بپرسیین ئاخۆ ده‌کرێ، ئه‌م رووداوانه وه‌کو زه‌برى ده‌روونى ته‌ماشابکرێن، که به‌ر قه‌واره‌ى تاکى کورد‌و نیشتمانه‌که‌ى که‌وتوون؟ وتیشی: ویستێک له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا له‌ئارادایه، به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى ئاخۆ ده‌قێکى ئه‌ده‌بى له‌توانایدا ده‌بێت، تراوماى ده‌روونى له نه‌وه‌یه‌که‌وه بگوێزێته‌وه بۆ نه‌وه‌کانى دواى خۆی
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
مامۆستاى یاریده‌ده‌ر تریفه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د له چه‌ند دێڕێک‌دا
ماسته‌ر له ئه‌ده‌ب
خوێندکارى دکتۆرا له زانکۆى سلێمانی
خاوه‌نى سێ کتێبـى وه‌رگێڕدراو و چه‌ندین توێژینه‌وه‌یه
شایانی باسه، رۆژانى 4 و 5ی10ى 2023، له زانکۆى دهۆک، کۆنفرانسێکى زانستى و نێوده‌وڵه‌تى له یادى سه‌د ساڵه‌ى په‌یمانى لۆزان به ناونیشانى (په‌یمانا لـۆزانێ ڤـه‌رێـژا چه‌رخـه‌کى گورانـکاری، کارڤـه‌دان و پاشـه‌روژ 24-7-1923)، به‌ڕێوه‌چوو
له دووه‌م رۆژى کۆنفرانسه‌که‌دا و له پانێلى پێنجه‌مدا که به‌ناونیشانى (باندۆرا په‌یمانا لۆزان ل سه‌ر که‌لتوورێ کوردی)، پێشکه‌شکرا، م.ی.تریفه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانی، توێژینه‌وه‌یه‌کى به‌ناونیشانى (په‌یمانى لۆزان وه‌ک زه‌برێکى ده‌روونى له چیرۆکى کوردی-دا، چیرۆکى (لۆزان)ى شێرزاد حه‌سه‌ن به‌نموونه)، پێشکه‌شکرد
بۆ خوێندنه‌وه‌ى زانیاریى زیاتر له‌باره‌ى کۆنفرانسه‌که‌وه، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه