ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی10ی2023، له دهۆک کۆنفرانسێکى زانستی و نێوده‌وڵه‌تى له یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزان به ناونیشانى (په‌یمانا لـۆزانێ ڤـه‌رێـژا چه‌رخـه‌کی گورانـکاری، کارڤـه‌دان و پاشـه‌روژ 24-7-1923) به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆنفرانسەکە لەزانکۆی دهۆک بە هه‌ر سێ زمانى کوردی، عه‌ره‌بى و ئینگلیزى، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و تێیدا لە شەش پانێل‌دا ژمارەیەکی بەرچاو لە توێژەرانی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و جیهان، توێژینەوە پێشکەش دەکەن
شایانی باسە، کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک زانکۆ و ده‌سته‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستانه‌وه رێکده‌خرێت که پێکهاتوون له: سه‌نته‌رى بێشکچى بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تی- سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى جینۆساید له زانکۆى دهۆک
ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی
سه‌نته‌رى زاخۆ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى کوردی- زانکۆی زاخۆ
بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی تەوەر و چالاکییەکانی کۆنفرانسەکەوە، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە