راگەیاندنی دەستەی کوردستانی
له زانکۆی دهۆک، کۆنفرانسێکى زانستی و نێوده‌وڵه‌تى له یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزاندا بەڕێوەچوو، تێیدا لە شەش پانێل‌دا 35 توێژەر و پسپۆڕی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و جیهان، لە رێگەی پێشکەشکردنی 30 توێژینەوە و بابەتەوە، تیشک دەخەنەسەر ناوەڕۆک و ئامانج و کاریگەرییەکانی پەیمانی لۆزان
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی10ی2023، له زانکۆی دهۆک، کۆنفرانسێکى زانستی و نێوده‌وڵه‌تى له یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزان به ناونیشانى (په‌یمانا لـۆزانێ ڤـه‌رێـژا چه‌رخـه‌کی گورانـکاری، کارڤـه‌دان و پاشـه‌روژ 24-7-1923)، بەڕێوەچوو
وتارەکانی کۆنفرانس
لە کۆنفرانسەکەدا، دوای دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، وتەی بەخێرهاتن پێشکەشکرا، پاشان وتاری کۆنفرانس لەلایەن
د.داود سلێمان ئەتروشی سەرۆکی زانکۆی دهۆک پێشکەشکرا و تێیدا ئامانج و گرنگیی رێکخستنی کۆنفرانسەکەی روونکردەوە
هەروەها، د.عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا تیشکی خستەسەر کاریگەرییەکانی پەیمانی لۆزان، هەڵوەستەشی لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کرد و تەئکیدی لە پێویستی پاراستنی یەکڕیزیی کردەوە
فلیمێکی دۆکیومێنتاری پێشکەشکرا
لە بەشێکی دیکەی کارەکانی دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا، وتاری لیژنەی زانستیی کۆنفرانس و فلیمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی په‌یمانی لۆزانه‌وه، پێشکەشکران
پانێلی یەکەم
دواتر یەکەم پانێلی کۆنفرانسەکە، بەناونیشانی (په‌یمانا لـۆزان ڤـه‌رێـژا چه‌رخـه‌کی کارڤـه‌دان و پاشـه‌رۆژ)، پێشکەشکرا و تێیدا پێنج توێژەری ناوخۆ و عیراق و ناوچەکە و جیهان بە وردیی لایەن و بوارە جیاوازەکانی پەیمانی لۆزان و کاریگەرییەکانی لە رابردوو، ئێستا و داهاتووشدا روونکردەوە، دواتر گفتوگۆ لەبارەی ناوەڕۆکی پانێلەکەوە کرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە
شەش پانێل پێشکەش دەکرێن
کۆنفرانسەکە بە هه‌ر سێ زمانى کوردی، عه‌ره‌بى و ئینگلیزى، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و تێیدا شەش پانێل پێشکەش دەکرێن، دوای پێشکەشکردنی پانێلەکانیش، پاشنیوەڕۆی سبەینێ پێنجشەممە 5ی10ی2023، بەگەڵاڵەکردنی چەندین راسپاردە، کۆتایی دێت
شایانی باسە، کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک زانکۆ و ده‌سته‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستانه‌وه رێکخراوە که پێکهاتوون له: سه‌نته‌رى بێشکچى بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تی- سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى جینۆساید له زانکۆى دهۆک
ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی
سه‌نته‌رى زاخۆ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى کوردی- زانکۆی زاخۆ
بۆ زانیاریی زیاتر کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە