لینکی خێرا

بانگەواز بۆ پێشنیاری پڕۆژەی توێژینەوە

هەموو ساڵێکی خوێندن دامەزراوەی کوردستان بۆ توێژینەوەی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی (KISSR) داوای پێشنیاری توێژینەوە دەکات بۆ هاوکاریکردنی پارە بۆ پڕۆژە توێژینەوەکانتان. ئەو توێژەرانەی (هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا، ماستەر، و بەکالۆریۆس) کە ئێستا کار لەسەر پڕۆژەی توێژینەوە دەکەن/ یان پێشنیاریان هەیە کە پێویستیان بە پێشکەشکردنە، مافی پێشکەشکردنیان هەیە بۆ سندوقەکە.

لە ئێستادا بانگەوازی داواکاری داخراوە.

دوو توێژەری دەستەی کوردستانی بە دوو توێژینەوە بەشدارییان لە پانێلەکانی کۆنفرانسی تایبەت بە یادی په‌یمانی لۆزاندا کرد

کارەکانی کۆنفرانسی تایبەت بە یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزان کە به‌ناونیشانى (په‌یمانا لـۆزانێ ڤـه‌رێـژا چه‌رخـه‌کی گورانـکاری، کارڤـه‌دان و پاشـه‌روژ 24-7-1923)، لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت، بەردەوامە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی10ی2023،
لە دووەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا، بەڕێزان د.شنە شەریف عەبدوڵڵا و م.ی.تریفە محەمەد ئەحمەد، مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بە دوو توێژینەوە بەشدارییان لە پانێلەکانی کۆنفرانسەکەدا کرد

لەمیانی بەڕێوەچوونی کارەکانی دووەم رۆژی کۆنفراسەکەدا، بەڕێز د.شنە شەریف عەبدوڵڵا مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی، لە پانێلی چوارەمدا کە بەناونیشانی (رەهەندێن ئابووری و جڤاکیێن پەیمانا لۆزان)، بەڕێوەچوو، توێژینەوەیەکی بەناونیشانی (سیاسەتی حکومەتی بەریتانیا دەربارەی پرسی کورد و پەیمانی لۆزان)، پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوە دا: توێژینەوەکە بەپشت بەستن بە سەرچاوەی سەرەکی و مێژوویی و بەڵگەنامە رەسمییەکانی دەوڵەتی بەریتانیا، سیاسەتی حکومەتی بەریتانیا دەربارەی پرسی کورد و پەیمانی لۆزان رووندەکاتەوە، هەروەها توێژەر شیکارییەکی وردی بۆ ئەو بەڵگەنامانە کرد و تیشکیشی خستەسەر سیاسەتی حکومەتی بەریتانیا لە پرسی کورد و پەیمانی لۆزان لە بواری ئابووریدا، وتیشی: بۆ ئەوەی لە پەیمانی لۆزان تێبگەین گرنگە ناوەندە زانستییەکان لە پرسی لۆزاندا شیکاری پێویست بۆ ئەو سەرچاوە سەرەکییانە بکەن

لە بەشێکی دیکەی کارەکانی کۆنفرانسەکەدا، لە پانێلی پێنجەمدا کە بەناونیشانی (باندۆرا پەیمانا لۆزان ل سەر کەلتوورێ کوردی)، بەڕێوەچوو، بەڕێز م.ی.تریفە محەمەد ئەحمەد مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی، توێژینەوەیەکی بەناونیشانی (پەیمانی لۆزان وەک زەبرێکی دەروونی لە چیرۆکی کوردی-دا، چیرۆکی (لۆزان)ی شێرزاد حەسەن بەنموونە)، پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوە دا: ئەم توێژینەوەیە، بەپێی ناوەڕۆکی چیرۆکی (لۆزان)، هەوڵدەدات مێژووی تاڵی رۆژگاری مۆرکردنی پەیمانی لۆزان، جارێکی دیکەو لە فۆرمێکی دیکەدا بنووسێتەوەو لەو چوارچێوەیەدا مەبەستێتی کاریگەری و لێکەوتەکانی ئەو زەبرە دەروونییەی لەدوای ئەم رووداوەوە بەسەر تاکی کورددا هاتووە، لەڕێگەی چیرۆکەکەوە دەربخات، وتیشی: چیرۆکی (لۆزان) کورتە چیرۆکێکی چیرۆکنووس شێرزاد حەسەنە، نیشانیداوە کە تائێستاش ناوی لۆزان، لە بیرەوەریی دەستەجەمعیی کوردداو لەنێو قەوانی کوردایەتی و شوناسیی نەتەوەییدا، کاڵ نەبۆتەوەو راستەوخۆ و ناڕاستەخۆ، چ لەڕێگەی ناوەکەیەوە بێت، یان ئاکامی بڕیارەکانییەوە بووبێت، توانیویەتی تاوەکو ناو دەروون و بیرگەی دوورمەودای تاکی کورد، شۆڕببێتەوە

هەر لە کۆنفرانسەکەدا، م.ی.تریفە محەمەد ئەحمەد مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی، پانێلی چوارەمی بەڕێوەبرد کە بەناونیشانی (رەهەندێن ئابووری و جڤاکیێن پەیمانا لۆزان)، بەڕێوەچوو، هەروەها بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.رۆژین کەمال محەمەد ئەمین مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، پانێلی شەشەمی بەڕێوەبرد کە بەناونیشانی (لۆزان و هەلویستێ کوردی)، بەڕێوەچوو

دوای پێشکەشکردنی پانێلەکانیش، گفتوگۆ لەبارەی ناوەڕۆکی پانێلەکانەوە کرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە
بڕیاریشە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ی10ی2023، بەگەڵاڵەکردنی چەندین راسپاردە، کۆنفرانسەکە کۆتایی دێت

شایانی باسە، کۆنفرانسه‌که‌ زانستی و نێودەوڵەتییە و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک زانکۆ و ده‌سته‌ى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ رێکخراوە که‌ پێکهاتوون له‌: سه‌نته‌رى بێشکچى بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تی- سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى جینۆساید له‌ زانکۆى دهۆک

ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی

سه‌نته‌رى زاخۆ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى کوردی- زانکۆی زاخۆ

راپۆرت و وێنە و زانیاریی زیاتر لەبارەی کۆنفرانسەکە و راسپاردەکانییەوە بڵاودەکەینەوە

بۆ زانیاریی زیاتر کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە

کۆنفرانسێکى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى په‌یمانی لۆزانه‌وه‌ لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەچوو – Kurdistan Institution for Strategic Sudies and Scientific Research (KISSR)

بانگەواز بۆ پێشنیاری پڕۆژەی توێژینەوە

هەموو ساڵێکی خوێندن دامەزراوەی کوردستان بۆ توێژینەوەی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی (KISSR) داوای پێشنیاری توێژینەوە دەکات بۆ هاوکاریکردنی پارە بۆ پڕۆژە توێژینەوەکانتان. ئەو توێژەرانەی (هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا، ماستەر، و بەکالۆریۆس) کە ئێستا کار لەسەر پڕۆژەی توێژینەوە دەکەن/ یان پێشنیاریان هەیە کە پێویستیان بە پێشکەشکردنە، مافی پێشکەشکردنیان هەیە بۆ سندوقەکە.

لە ئێستادا بانگەوازی داواکاری داخراوە.

https://kdm88jos.com/ https://karikatur-online.com/ https://159.89.184.161/ https://citalopramtab.com/ https://209.97.146.65/ https://165.227.211.212/ https://143.198.20.12/ https://askitel.com/
https://kakigacor.com/ https://64.225.53.60/
https://gasnetral.com/ https://157.245.10.192/ https://104.236.64.104/ https://discountdesignerdresses.com/ https://finasteridehr.com/
https://gasandai.com/ https://45.55.131.147/ https://134.209.43.198/ https://161.35.180.4/ https://educationua.org/
https://gasterbit.com/
https://musimgacor.com/ https://167.71.94.103/ https://104.131.185.185/
https://sukutoto.id/ https://138.197.86.64/ https://162.243.184.211/