به‌ئامانجى ئاشناکردنى زیاترى زانکۆکان به پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى ریزبه‌ندى زانکۆکان، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌گه‌ڵ تایمس هایه‌ر ئیدوکه‌یشن وۆرکشۆپێکی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى به‌ستنه‌وه‌ى سیستمى خوێندنى باڵاى هه‌رێمى کوردستان به ریزبه‌ندییه جیهانییه‌کان سازکرد
له وۆرکشۆپه‌کەدا که رۆژی 8-10-2023، له هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونى د.عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولڕه‌زاق بریکارى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و راوێژکاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کان و سه‌رۆکى ژماره‌یه‌ک له زانکۆ حکومى و تایبه‌ته‌کانى کوردستان و ستافى به‌ڕێوه‌به‌رانى دڵنیایى جۆرى له زانکۆکان به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند وته‌یه‌ک پێشکه‌شکران
له‌سه‌ره‌تادا د.محه‌مه‌د حوسێن سه‌رۆکى ده‌زگاى سه‌رپه‌رشتى و دڵنیایى جۆرى وتارێکى پێشکه‌شکرد و به‌ناوى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌خێرهاتنى میوانه‌کانى کرد، پاشان سوپاسى (تایمس هایه‌ر ئیدوکه‌یشن)ى کرد بۆ هه‌ماهه‌نگیکردنیان له رێکخستنى ئه‌م وۆرکشۆپه، هه‌روه‌ک به‌گرنگییه‌وه باسى له ریزبه‌ندى نیشتمانى زانکۆکان کرد
به‌شێکى دیکه‌ى وتاره‌که‌ى ته‌رخانکرد بۆ خستنه‌ڕووى دیدگه‌ى وه‌زاره‌ت بۆ پاڵپشتیکردنی زانکۆکان و به‌رزکردنه‌وه‌ى رانکینگیان له ریزیه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌گشتى و ریزبه‌ندى (تایمس هایه‌ر ئیدوکه‌یشن) به‌تایبه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ش وتى: له چوارچێوه‌ى پلانه‌کانمان بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنى زانکۆکان، ده‌خوازین ئاستى زانستى زانکۆکان له‌ڕێگه‌ى جێبه‌جێکردنى کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوى زانستى، پێگه‌یان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ریزبه‌ندییه‌کاندا زیاتر به‌ره‌و پێش بچێ، روونیشیکرده‌وه مایه‌ى خۆشحاڵییه که به‌شێکى زۆرى زانکۆکانمان له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندین هه‌نگاوی جیایان به‌و ئاراسته‌یه جێبه‌جێکردووه و ده‌سکه‌وتى زانستى گه‌وره‌یان بۆ خۆیان و وه‌زاره‌ت و کۆمه‌ڵگه‌که‌مان به‌دیهێناوه
له به‌شێکى دیکه‌ى وتاره‌که‌یدا، سه‌رۆکى ده‌زگاى سه‌رپه‌رشتى و دڵنیایى جۆرى، هیواى خواست ئه‌م وۆرکشۆپه‌ش ده‌رگایه‌کى فراوانتر به‌ڕووى زانکۆکان‌دا بکاته‌وه، چونکه ریزبه‌ندى تایمزى به‌ریتانى بۆ خوێندنى باڵا
Times Higher Education World University Rankings
که یه‌کێکه له ریزبه‌ندییه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌کان، خاوه‌ن ئه‌زموونێکى ده‌وڵه‌مه‌نده و ساڵانه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پێوه‌ر و بنه‌ماى زانستى، ریزبه‌ندى زانکۆکانى جیهان ده‌کات
له کۆتایشدا، سوپاسى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى کرد، که به‌رده‌وام پاڵپشتى هه‌نگاو و کار و پڕۆژه‌کانى دڵنیایى جۆرى و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى زانکۆکان بووه
هه‌ر له مه‌راسیمى کردنه‌وه‌ى وۆرکشۆپه‌که‌دا، وتارى سه‌رۆکایه‌تیى زانکۆى سه‌ڵاحه‌ددین-هه‌ولێر له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى پێشکه‌شکرا، پاشان هه‌ریه‌ک له نیک ده‌یڤس سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ى
THE
رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و لۆکێش جێتلى به‌ڕێوه‌به‌رى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بابه‌تێکیان به‌ناونیشانى تێڕوانینێکى گشتى بۆ ریزبه‌ندییه‌کانى
THE
پێشکه‌شکرد، که تێیدا به‌وردى باسیان له پێوه‌ره‌کانى به‌شداریکردن و میتۆدۆلۆژیا و هێڵه کاتییه‌کان بۆ ریزبه‌ندى جیهانى و عه‌ره‌بى پێشکه‌شکرد
ته‌وه‌ره‌کانى دیکه‌ى وۆرکشۆپه‌که ته‌رخانکرا بۆ چۆنیه‌تى بونیادنانى تواناى داتا‌کان له ئه‌کادیمیاى
THE Data
بۆ ئه‌وه‌ش پێداچوونه‌وه‌یه‌کى گشتى به خولى داتا
CPD
و پرۆسێس، هێڵه کاتییه‌کان و ده‌ره‌نجامه‌کان کرا
هاوکات هه‌ر له وۆرکشۆپه‌که‌دا، چۆنیه‌تى بونیادنانى چوارچێوه‌یه‌کى باشى نیشتمانى بۆ په‌ره‌پێدانى ریزبه‌ندییه‌کانى نیشتمانى و چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدانى تواناى زانکۆکان به بونیادى دامه‌زراوه‌کان و ستراتیژییه‌کانى ریزبه‌ندییه‌کان و هێڵه گشتییه‌کانى ریزبه‌ندییه‌کان تاوتوێ‌کران