به‌ڕێز مامۆستا هه‌ردى سه‌عدوڵڵا فه‌تحوڵڵا مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، له‌گه‌ڵ توێژه‌رانى هاوکارى له زانکۆى سلێمانی، زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى، زانکۆى کۆیه، توێژینه‌وه‌یه‌کیان له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنى تواناى فولکه‌ى شێوه هێلکه‌یى
Elliptical Roundabout
و به‌راوردکردنى به فولکه‌ى شێوه بازنه‌یى
Circular Roundabout
بڵاوکرده‌وه
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکی توێژینه‌وه‌که‌وه، مامۆستا هه‌ردى سه‌عدوڵڵا رایگه‌یاند: به‌شى هه‌ره‌زۆرى فولکه‌کان له یه‌کتربڕه‌کانى رێگه‌و بانه‌کاندا له جۆرى بازنه‌یین و له ستاندارده‌کانیشدا ته‌نها باس له‌شێوازى دیزاین و دیاریکردنى تواناى فولکه بازنه‌ییه‌کان له‌ژێر ته‌وژمى ترافیکدا کراوه، به‌ڵام له‌سه‌رجه‌م جیهاندا به‌گشتى و له هه‌رێمی کوردستاندا به‌تایبه‌تی، به‌هۆى هه‌ڵکه‌وته‌ى رێگه‌و بانه‌کانه‌وه، فولکه‌ى شێوه هێلکه‌یى دروست ده‌کرێن و تاڕاده‌یه‌کى زۆر هیچ زانیارییه‌ک و توێژینه‌وه‌یه‌کى ئه‌وتۆ نییه که رێنمایى دیزاینه‌ره‌کانى رێگه‌وبانه‌کان بکات ده‌رباره‌ى سوود و زیانه‌کانى فولکه‌ى شێوه هێلکه‌یى و هه‌تا ئێستا له ستاندارده‌کاندا جێگاى نه‌کراوه‌ته‌وه سه‌ربارى زۆر به‌کارهێنانیشی، وتیشی: به‌پێویستمان زانى توێژینه‌وه‌یه‌کى ورد له‌سه‌ر یه‌کێک له فولکه شێوه هێلکه‌ییه‌کان که له شارى سلێمانیدا دروستکراوه، (فولکه‌ى شارى سپی) ئه‌نجام بده‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌کنه‌لۆجیاى نوێ بۆ کۆکردنه‌وه‌ى داتا‌کان به‌کارهێنرا که له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستییه‌وه دابینکرا، پاشان له به‌رنامه پێشکه‌وتووه‌کاندا سیموله‌یشنى بۆکرا
راشیگه‌یاند: ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌که ده‌بێته که‌ره‌سته‌یه‌کى باش بۆ دیزاینه‌ران له‌مباره‌یه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ توێژه‌رانى دیکه‌ش که زیاتر له‌مباره‌یه‌وه توێژینه‌وه بکه‌ن هه‌تا ئه‌مجۆره فولکانه به‌فه‌رمى له ستاندارده‌کاندا جێگایان ده‌کرێته‌وه، وتیشی: خۆشبه‌ختانه توێژینه‌وه‌که‌مان له گۆڤارێکى ئاستبه‌رزدا بڵاوکراوه‌ته‌وه
بۆ زانیاریى زیاتر له‌باره‌ى توێژینه‌وه‌که‌وه، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه