لەپێناوی بەرژەوەندیى گشتیى پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا و بۆ تەواوکردنى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن و وەرگرتنى مۆڵەتى خوێندن لە وەزارەتەکان و ھەروەھا بەھۆی دەرچوونی رێنمایی نوێی ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠٢٣ تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، تاوەکو ئەوانەی سوودمەند دەبن لە رێنماییەکە، بتوانن رێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن ئەنجام بدەن
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە: دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا- دیبلۆمی باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و دیبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى کلینیکى پزیشکى و ماستەر و دکتۆرا لە گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) لە رۆژى یەکشەمە رێکەوتی ١٥-١٠-٢٠٢٣ دوادەخرێت بۆ رۆژى چوارشەمە رێکەوتى ٢٥-١٠-٢٠٢٣