لینکی خێرا

بانگەواز بۆ پێشنیاری پڕۆژەی توێژینەوە

هەموو ساڵێکی خوێندن دامەزراوەی کوردستان بۆ توێژینەوەی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی (KISSR) داوای پێشنیاری توێژینەوە دەکات بۆ هاوکاریکردنی پارە بۆ پڕۆژە توێژینەوەکانتان. ئەو توێژەرانەی (هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا، ماستەر، و بەکالۆریۆس) کە ئێستا کار لەسەر پڕۆژەی توێژینەوە دەکەن/ یان پێشنیاریان هەیە کە پێویستیان بە پێشکەشکردنە، مافی پێشکەشکردنیان هەیە بۆ سندوقەکە.

لە ئێستادا بانگەوازی داواکاری داخراوە.

لە دەستەی كوردستانی چالاکییەک بەناونیشانی (سەربەخۆیی تۆو و خۆراک) بەڕێوەچوو

رۆژی چوارشەممە 20-12-2023، لە باخی توێژینەوەی خۆراک و کەلەپوور لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، چالاکییەک بەناونیشانی (سەربەخۆیی تۆو و خۆراک) بەڕێوەچوو.
لە چالاکییەکەدا کە بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.فەرەیدون نەجم رەشید بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی كوردستانی، ژمارەیەکی بەرچاو لە شارەزایانی بواری کشتوکاڵ و میوان و مامۆستایان و توێژەران و ستافی ئەکادیمی و کارمەندانی دەستەی کوردستانی، بەڕێوەچوو، چەندین چالاکی لە بواری کشتوکاڵیی سروشتی و گرنگیی سەربەخۆیی تۆو و خۆراک پێشکەشکران و گرنگیی بایەخدان بە کشتوکاڵیی سروشتی و بەرهەمی خۆماڵی روونکرانەوە.
چالاکییەکە بەشێکە لە توێژینەوەی مێژووی زارەکی رێکخراوی رۆزە لۆکزومبێرگی ئەڵمانی، کە لەلایەن د.شنە شەریف-ەوە، وەک بەڕێوەبەری سەربەخۆی خۆراکی ئەو رێکخراوە لە عیراق بەڕێوەدەچێت.

ئامانجی چالاکییەکە
ئامانجی چالاکییەکە بریتی بوو لە: خستنەڕووی گرنگیی کتێبخانەی تۆو کە تەنها تۆوی خۆماڵی جوتیاران لەخۆدەگرێت، تۆو لەم کتێبخانەیە نافرۆشرێت، بەڵکو ئاڵوگۆڕدەکرێت لەنێوان جوتیاراندا، گرنگیدان بە کشتوکاڵی سروشتی بەپشتبەستن بە تۆوی خۆماڵی و پەیینی سروشتی بەبێ بەکارهێنانی پەیینی دەستکرد و قڕکەرەکانی نەخۆشی و مێروو ، بژار، ئەمەش لەپێناوی دەستکەوتنی خۆراکی سەربەخۆ و تەندروست، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی مەترسیی خۆراکی دەستکەوتوو لە کشتوکاڵی پیشەسازیی لەسەر مرۆڤ و خاک و ئاو و هەوا، گرنگیدان بە جوتیارە رەسەنەکانی کوردستان بە سەردانکردنیان و تۆمار و پێدانی زانیاری پێیان، باسکردنی رۆڵی سەنتەرەکانی توێژینەوە و میدیاکان لە پاڵپشتی ئەم جۆرە پڕۆژانە کە سوودی بۆ کوردستان و کۆمەڵگەی کوردی هەیە.

ستافی پڕۆژەکە
ستافی پڕۆژەی باخی توێژینەوەی خۆراک و کەلەپوور لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، پێکهاتوون لە:
سەرپەرشتیارانی پڕۆژە: د.شنە شەریف عەبدوڵڵا مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی، رێباز عومەر محەمەد یاریدەدەری ئەندازیاری کشتوکاڵ لە دەستەی كوردستانی.
بەڕێوەبەری پڕۆژە: پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.فەرەیدون نەجم رەشید بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی كوردستانی.
جێبەجێکارانی پڕۆژە: بەختیار عەلی هەمزە یاریدەدەری جیۆلۆجی لە دەستەی كوردستانی، هێمن عوسمان محەمەد جیۆلۆجی لە دەستەی كوردستانی.

شایانی باسه‌، رۆژی 3-5-2023، له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، له‌ رێوڕه‌سمێکدا، رۆژى کراوه‌ى باخى (بوژاندنه‌وه‌ى کشتوکاڵى سروشتی)، به‌ڕێوه‌چوو.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه‌ بکه‌

بانگەواز بۆ پێشنیاری پڕۆژەی توێژینەوە

هەموو ساڵێکی خوێندن دامەزراوەی کوردستان بۆ توێژینەوەی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی (KISSR) داوای پێشنیاری توێژینەوە دەکات بۆ هاوکاریکردنی پارە بۆ پڕۆژە توێژینەوەکانتان. ئەو توێژەرانەی (هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا، ماستەر، و بەکالۆریۆس) کە ئێستا کار لەسەر پڕۆژەی توێژینەوە دەکەن/ یان پێشنیاریان هەیە کە پێویستیان بە پێشکەشکردنە، مافی پێشکەشکردنیان هەیە بۆ سندوقەکە.

لە ئێستادا بانگەوازی داواکاری داخراوە.

https://kdm88jos.com/ https://karikatur-online.com/ https://159.89.184.161/ https://citalopramtab.com/ https://209.97.146.65/ https://165.227.211.212/ https://143.198.20.12/ https://askitel.com/
https://kakigacor.com/ https://64.225.53.60/
https://gasnetral.com/ https://157.245.10.192/ https://104.236.64.104/ https://discountdesignerdresses.com/ https://finasteridehr.com/
https://gasandai.com/ https://45.55.131.147/ https://134.209.43.198/ https://161.35.180.4/ https://educationua.org/
https://gasterbit.com/
https://musimgacor.com/ https://167.71.94.103/ https://104.131.185.185/
https://sukutoto.id/ https://138.197.86.64/ https://162.243.184.211/