له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16-4-2024، سیمینارێک به‌ناونیشانى (جیاوازی هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندیی له‌نێوان دۆشاوى ته‌ماته‌ى خۆماڵى و دۆشاوى بازرگانی) بۆ به‌ڕێز مامۆستاى یاریده‌ده‌ر سۆنیا سه‌ردار تالیب مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو.
له سیمیناره‌که‌دا، مامۆستاى یاریده‌ده‌ر سۆنیا سه‌ردار تالیب، به‌پشت به‌ستن به توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی، جیاوازی هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندیی له‌نێوان دۆشاوى ته‌ماته‌ى خۆماڵى و دۆشاوى بازرگانی، روونکرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا: ناوه‌ڕۆکی سیمیناره‌که، پشت ده‌به‌ستێت به توێژینه‌وه‌یه‌ک که چه‌ند توێژه‌رێکی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، بڵاومانکردۆته‌وه، وتیشی: توێژینه‌وه‌که به‌راوردکردنى هه‌ندێک له تایبه‌تدمه‌ندییه کیمیاییه‌کان و کانزا قورسه‌کانه له‌نێوان دۆشاوى ته‌ماته که له ماڵه‌وه دروستمانکردووه له‌گه‌ڵ چوار جۆرى دۆشاوى ته‌ماته که له‌مارکێته‌کاندا زۆرترین فرۆشى هه‌یه.
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه.
بۆ زانیاریى زیاتر و خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند دێڕێک له‌باره‌ى پێشکه‌شکارى سیمیناره‌که‌وه، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه
بۆ زانیاریی زیاتر و خوێندنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌که، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه
DIFFERENCES IN SOME PROPERTIES OF COMMERCIAL AND HOMEMADE TOMATO PASTES (mosuljournals.com)
شایانى باسه، هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16-4-2024،له ده‌سته‌ى کوردستانى، له رۆژی ژینگه‌ی کوردستاندا، بابه‌تێک به‌ناونیشانی (پاراستنی خاک) له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستاى یاریده‌ده‌ر شاگوڵ ئه‌بوبه‌کر عه‌لى مامۆستا و توێژه‌ر و ئه‌ندامی لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى له ده‌سته‌ى کوردستانى، پێشکه‌شکرا.
بۆ زانیاریى زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه
هه‌روه‌ها، له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى له ده‌سته‌ى کوردستانی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، رۆژی 14-4-2024، سیمینارێک به‌ناونیشانى (سه‌ره‌تایه‌ک بۆ گرانت و فه‌ند) بۆ به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.ڕۆژین که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاریى زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه
له ده‌سته‌ى کوردستانى سیمینارێک به‌ناونیشانى (سه‌ره‌تایه‌ک بۆ گرانت و فه‌ند) به‌ڕێوه‌چوو – Kurdistan Institution for Strategic Sudies and Scientific Research (KISSR)