ئه‌مڕۆ 50 ساڵ به‌سه‌ر بۆردومانکردنى زانکۆى سلێمانى له قه‌ڵادزێ تێده‌په‌ڕێت که له په‌لامارێکى دڕندانه‌دا ئه‌و شاره به چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆمباران کراو بێجگه له بوونه قوربانى و ئاواره‌یى سه‌دان که‌سى سڤیل له دانیشتوانه‌کانى، ده‌یان خوێندکارو مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى زانکۆى سلێمانى که ئه‌وکات له قه‌ڵادزێ بوو، شه‌هید و برینداربوون.
د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکدا بۆ ساڵڕۆژى بۆمبارانى زانکۆى سلێمانى له قه‌ڵادزێ رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وکات سه‌رده‌مى شۆڕش بوو، زانکۆى سلێمانیش وه‌ک هه‌میشه پشتیوانى گه‌وره‌ى شۆڕش بوو، شان به‌شانى پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌رى خه‌بات و به‌رخودان بوو، هه‌ر له به‌ر نیشاندانى هه‌ڵوێست و هاوخه‌باتى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان له ساڵى 1974، مامۆستایان و خوێندکاران و فه‌رمانبه‌رانى زانکۆ بڕیاریاندا بچنه به‌ره‌ى شۆڕش و ته‌واوى زانکۆ ببه‌نه قه‌ڵادزێ، حکومه‌تى دیکتاتۆرى ئه‌وکاته‌ش به‌شێوه‌یه‌کى توندوتیژ وه‌ڵامى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى دانه‌وه و به بۆمبى قه‌ده‌غه‌کراوى نێوده‌وڵه‌تى، قه‌ڵادزێى بۆردومان کرد که چه‌ندین شه‌هیدو بریندارى لێکه‌وته‌وه، وه‌ک شه‌هیدانى سه‌ربه‌رزى زانکۆ سۆرانى سه‌ڵه‌ت و حه‌مه‌ساڵح سام سام و ئازاد حوسێن و عومه‌ر مه‌جید و هیوا عه‌بدولغه‌فوور و بورهان شاسوار.
له کۆتایى په‌یامه‌که‌ى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیدا، هاتوه: له‌م رۆژه‌دا وێڕاى دانه‌واندنى سه‌رى رێز و نه‌وازش له حزورى گیانى به‌رزه‌فڕى شه‌هیدان، رایده‌گه‌یه‌نین په‌یامى زیندوى زانکۆ و شه‌هیدان، وه‌ک هه‌میشه هه‌وێنى بیروباوه‌ڕ و قیبله‌نماى کاروانى خه‌باتى ئه‌م سه‌رده‌مه‌مانن و هه‌تا گه‌یشتن به دوا ئامانجه‌کانى گه‌له‌که‌مان، زانکۆکان و دامه‌زراوکانى سه‌ر به وه‌زارتى خوێندنى باڵا درێژه‌پێده‌رى باوه‌ڕى به‌رزى شه‌هیدان و کاروانى پێشکه‌وتن و زانستیى گه‌له‌که‌مان ده‌بن.
24ی نیسانی 2024