له هه‌رێمى کوردستان کۆنفرانسێکى زانستی و نێوده‌وڵه‌تى له یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزان به ناونیشانى (په‌یمانا لـۆزانێ ڤـه‌رێـژا چه‌رخـه‌کی گورانـکاری، کارڤـه‌دان و پاشـه‌روژ 24-7-1923) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کۆنفرانسەکە سبەینێ چوارشەممە 4ی10ی2023، لە زانکۆی دهۆک دەستپێدەکات و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت
کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک زانکۆ و ده‌سته‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستانه‌وه رێکده‌خرێت که پێکهاتوون له: سه‌نته‌رى بێشکچى بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تی- سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى جینۆساید له زانکۆى دهۆک
ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی
سه‌نته‌رى زاخۆ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى کوردی- زانکۆی زاخۆ
کۆنفرانسه‌که رۆژانى 4 و 5-10-2023 له زانکۆى دهۆک به هه‌ر سێ زمانى کوردی، عه‌ره‌بى و ئینگلیزى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چەندین ته‌وه‌ر و چالاکی له‌خۆده‌گرێت
پێشتریش، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کاریی بۆ کۆنفرانسه‌که، له‌لایه‌ن هه‌رسێ ناوه‌نده زانستییه‌که‌وه، سێ لیژنه پێکهێنرابوون که پێکهاتبوون له: لیژنه‌ى زانستی، لیژنه‌ى ئاماده‌کاریی، لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ته‌وه‌ره‌کان
بۆ زانیاریی زیاتر کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە