له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 21-4-2024، سیمینارێک به‌ناونیشانى (درۆن و مێژووى درۆن) بۆ به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.نه‌وفل به‌هجه‌ت محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ئامار و کۆمپیوته‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو.
له سیمیناره‌که‌دا، پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.نه‌وفل به‌هجه‌ت محه‌مه‌د، به‌وردی تیشکی خسته‌سه‌ر مێژووی درۆن و رایگه‌یاند: سه‌ره‌تای به‌کارهێنانی درۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌نگی جیهانیی دووه‌م.
هه‌روه‌ها جۆره‌کانی درۆن و پارچه‌کانی، شێوازه‌کانی به‌کارهێنانی، قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنی درۆن، سیستمی کۆنترۆڵی درۆنی روونکرده‌وه و وتیشی: درۆن له بواره‌کانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیدا به‌کارده‌هێنرێت و له‌هه‌ریه‌ک له‌و بوارانه‌شدا سوود و زیانی هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئێستا درۆن له چه‌ندین بواری مه‌ده‌نیدا به‌کارده‌هێنرێت، وه‌ک بواره‌کانی کاره‌با، ئاو، ته‌ندروستی و فریاکه‌وتنی خێرا، ئه‌ندازیاری و بیناسازی، کۆنترۆڵکردنی ئاگری گه‌وره به‌تایبه‌ت له بینا به‌رز و ناوچه سه‌خته‌کاندا، ته‌نانه‌ت ئێستا درۆن وه‌ک هۆکارێکی گه‌یاندنیش به‌کارده‌هێنرێت.
دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه.
بۆ زانیاریى زیاتر و خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند دێڕێک له‌باره‌ى پێشکه‌شکارى سیمیناره‌که‌وه، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه
شایانى باسه، له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى له ده‌سته‌ى کوردستانی، به‌ڕێوه‌ده‌چن، رۆژى 16-4-2024، سیمینارێک به‌ناونیشانى (جیاوازى هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندیى له‌نێوان دۆشاوى ته‌ماته‌ى خۆماڵى و دۆشاوى بازرگانی) بۆ به‌ڕێز مامۆستاى یاریده‌ده‌ر سۆنیا سه‌ردار تالیب مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاریى زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه