د.کانى سالار عوسمان مامۆستاى زانکۆى سلێمانی، له سیمینارێکدا که له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند: به‌پێی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌کان، کۆرپه‌ی کچ زۆر به‌هێزتر و خۆڕاگرتره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌نگژه و ئاسته‌نگانه‌ی که دێنه‌پێش له‌کاتی له‌دایکبوون به رێژه‌ی 10%، به‌راورد به کۆرپه‌ی کوڕ به‌هه‌مانشێوه بۆ له‌دایکبوونی پێشوه‌خته، که ئه‌م دوو فاکته‌ره رۆڵی زۆر کاریگه‌ریان هه‌یه له تووشبوونی منداڵان به شڵه‌ژانه گه‌شه‌سه‌ندنه ده‌مارییه‌کان، هه‌ر بۆیه رێژه‌ی به‌ربڵاوییان له ره‌گه‌زی نێر زۆر زیاتره.
له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى له ده‌سته‌ى کوردستانى، به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24-4-2024، سیمینارێک به‌ناونیشانى (هێزى مێینه‌بوون له رۆشنایى توێژینه‌وه زانستییه‌کانه‌وه) بۆ به‌ڕێز د.کانى سالار عوسمان مامۆستاى زانکۆى سلێمانی، به‌ڕێوه‌چوو.
له پێشه‌کی سیمیناره‌که‌دا، د.کانى سالار عوسمان، به‌خستنه‌ڕووی چه‌ند جیاکارییه‌کی نادروست ده‌ستیپێکرد له‌نێوان ره‌گه‌زی نێر و مێدا که به‌داخه‌وه له هه‌ندێک له کۆمه‌ڵگه جیاوازه‌کاندا، هه‌ستی پێده‌کرێت، پاشان تیشکى خسته‌سه‌ر هێزى مێینه‌بوون له رۆشنایى توێژینه‌وه زانستییه‌کانه‌وه و رایگه‌یاند: ژنان له هه‌موو بواره‌کاندا رۆڵێکى گرنگ و دیار و به‌رچاویان هه‌یه و به‌شێکى گرنگن له پێشکه‌وتنه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌دا.
له به‌شێکی دیکه‌ی سیمیناره‌که‌دا، د.کانى سالار، ئه‌و داتا و ده‌رئه‌نجامانه‌ى روونکرده‌وه که توێژینه‌وه زانستییه‌کان خستویانه‌ته‌ڕوو سه‌باره‌ت به هێزى مێینه‌بوون و توانا و لێهاتوویى ژنان له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا، له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌کانی باشترین پزیشکه‌کانی مێشک و ده‌ماغ که له‌سه‌ر 46000 که‌س ئه‌نجامدراوه، پێمان ده‌ڵێت مێینه‌کان به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشکیان ئه‌کتیڤ تره به‌هۆی بوونی ته‌وژمی خوێنی زیاتر که وایکردووه ژنان سه‌رکردایه‌تی باشتر بکه‌ن، له بواره‌کانی کاری به گروپ و گیانی هاوکاری، کۆنترۆڵی خود، کۆنترۆڵی هه‌ڵچوون، ته‌رکیزی باشتر، بۆیه پیاوان به‌راورد به ژنان، 13 هێنده زیاتر له زیندانه‌کاندان.
له‌کۆتایی سیمیناره‌که‌دا، پێشکه‌شکاری سیمیناره‌که، له رێگه‌ی پرسیارێکه‌وه (بۆچی ناوی ژنان که‌متر دره‌وشاوه‌یه له پله باڵاکانی کار و پیشه، سیاسه‌ت، ئابووری، داهێنان؟) داتای زیاتری له‌باره‌ی (هێزى مێینه‌بوون له رۆشنایى توێژینه‌وه زانستییه‌کانه‌وه) خسته‌ڕوو، هه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ش گفتوگۆیه‌کی گه‌رموگوڕی له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، هێنایه ئاراوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ڵامی پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه.
بۆ زانیاریى زیاتر و خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند دێڕێک له‌باره‌ى پێشکه‌شکارى سیمیناره‌که‌وه، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه
شایانى باسه، له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى له ده‌سته‌ى کوردستانى، به‌ڕێوه‌ده‌چن، رۆژى 21-4-2024، سیمینارێک به‌ناونیشانى (درۆن و مێژووى درۆن) بۆ به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.نه‌وفل به‌هجه‌ت محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ئامار و کۆمپیوته‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاریى زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه